کوردپرێس: مانگی شوباتی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی تاجیکستان بڵاوی کردوە؛ هەوڵەکانیان خستوەتەگەڕ بۆ گەڕاندنەوە 75 منداڵ و 43 ژن کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتەکەین و لە زیندانەکانی عێراقدا دەستبەسەرن و تۆمەتی تیرۆر ئاڕاستەی ژنەکان کراوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەو منداڵانە بە فڕۆکەیێکی تایبەت لە بەغداوە گەیێندراونەتە دووشەنبەی پایتەختی تاجیکستان.
سیراجەدین میهرەدین، وەزیری دەرەوەی تاجیکستان بڵاوی کردەوە؛ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەیان بەتایبەتی ژنەکان کارێکی قورس و ئەستەمە، بەڵام لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment