بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێکی زۆر لە سیاسەتوانانی ئەمریکی بەردەوام ڕەخنەیان لە دەوڵەتی ترەمپ گرتووە و دەڵێن سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ هەمبەر سووریا ناڕوونە و بووەتە هۆی سەرلێشێواوی بۆیە داوا دەکەن ئەمریکا بەو سیاسەتەی خۆیدا بچێتەوە.
دوو نووسەری ئەمریکی داوا دەکەن سیاسەتەکانی ئەمریکا هەمبەر کاروباری سووریا شەفاف ببنەوە ئەوەش لە ڕێگای ئەنجومەنی پیران و کۆنگرەی ئەمریکاوە و هەروەها داواش دەکەن دەسەڵاتەکانی ترەمپ لەو بارەیەوە سنووردار بکرێت.
ئریکان هانیچان و جیمسۆن کانینگهام لە وتارێکیاندا کە لە ماڵپەڕی پەیمانگەی واشنتن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو بووەتەوە داوادەکەن سیاسەتەکانی ئەمریکا لەبارەی سووریا چاکسازی تێدا بکرێت. ئەم دووکەسە داوا دەکەن لەجێگای ترەمپ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ستراتێژیی ئەمریکا لەبارەی سووریا دابڕێژێت.
دوو نووسەرەکە بڕوایان وایە ئامانجەکانی ئەمریکا لە سووریا لەوان شکستی داعش بەدی نەهاتووە و بە ئاوڕدانەوە لە نیازی دەوڵەت بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ئەم ئامانجە دەستەبەر نابێت.
ئریکان هانیچان و جیمسۆن کانینگهام جەخت لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکەنەوە و دەڵێن دەبێت مانەوەی هێزەکان بنەمای سەرەکیی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا بێت.
وتارەکەی پەیمانگەی واشنتن لە کۆتاییدا جەخت لە درێژەدان بە پشتگیری کردنی کوردی سووریا دەکەن چوونکە بە وتەی ئەم دوو نووسەرە ئەگەر ئەمریکا واز لە کورد بێنێت هاوپەیمانانی ئەمریکا چیدی بڕوایان بەم وڵاتە نامێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment