سەرۆکی دەسەڵاتی داد: کۆڵبەر بە قاچاخچی نازانین

بەشی ئێران- ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە لێدوانێکدا وتوویەتی دەسەڵاتی داد هەوڵی بەرپەرچدانەوەی قاچاخچییە زەبەلاحەکان دەدات و کێشەی لەگەڵ کۆڵبەر نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە لێدوانێکدا باسی کۆڵبەرەکانی کردووە وتوویەتی پێویستە لە ناوچە سنوورییەکان زەمینەیێک فەراهەم بکرێت کە سنوورنشینەکان بتوانن لە ڕێگای مەرزەکانەوە بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن و ئەوەش یارمەتیدەر بێت بۆ گەڕاندنەوەی سەرمایەکان و دەوڵەمەندکردنی کەرتی وەبەرهێنانی ناوخۆ.

ئەو وتانەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان هات کە بە سەردانێک مەرزەکانی ئەو ناوچەیەی بەسەر کردۆتەوە.

ڕەئیسی هەروەهاش زیادی کرد ئامانجی دەسەڵاتی داد ئەوەیە ڕووبەڕووی قاچاخچێتی ببێتەوە و کێشەی لەگەڵ کۆڵبەرەکان نییە بەڵکوو بە پێچەوانەوە بڕواشی وایە کە دەبێت لە سنوورەکان ئەو بەستێنە فەراهەم بکرێت کە سنوورنشینان بتوانن لە خاڵە سنوورییەکانەوە داهاتی ژیانی خۆیان دابین بکەن.

دابەزینی بەهای تمەن و کێشەی دارایی وای کردووە ئێستا بەقاچاخ بردنی سووتەمەنی لە ئێرانەوە بۆتە دیاردەیێکی زاڵ و ئەوەش خەساری لە ئابووری ئێران داوە. ڕەئیسی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: باشتر وایە بە ڕێژەی دیاریکراو و سنووردار مۆڵەت بە ناردنی سووتەمەنی لە مەرزەکانەوە بدرێت و بەو شێوەیە دیاردەی قاچاخ لە سووتەمەنییەکان نەمێنێت.

وتەکانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە کاتێکدایە کێشەی کۆڵبەرەکان لە ئێران وەکوو خۆی ماوەتەوە و ئەگەرچی بەرپرسانی باڵای حکوومی وەکوو وەزیری ناوخۆ و بریکاری سەرۆککۆمار و نوێنەرانی پەرلەمان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دروشمی جوان جوانیان لە سەر دا بەڵام نە مەسەلەی بیمە کردنەوەی کۆڵبەرەکان و نە مەسەلەی کارتە بازرگانییەکان و نە دەفتەرچەی پیلەوەریی سنوورنشینەکان هیچیان کەڵکیان نەبوو و ئەنجامیشیان نەبوو و ئێستاش لە ناوچە شاخاوییەکانی موکریان و کوردستان ناوبەناو هەواڵی کەوتنەخوارەوە لە شاخ یان ڕەق بوونەوەی کۆڵبەرەکان دەبیسترێت زۆر جاریش بەهۆی تایبەتمەندیی جوگرافی و هەڵکەوتەی سیاسی و سروشتیی ناوچەکە و بەحوکمی پارێزگاری کردن لە سنوورەکان، هێزە ئەمنییەکان تەقە لە کۆڵبەر دەکەن و کەسیش خۆی نالەقێنێت...

News Code 53448

Your Comment

You are replying to: .
captcha