کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی كوردستان24 دیمەنی دروست كردنی ئەو دیوارە دەخاتەڕوو و لە گوندەكانی جلبر و كیمار لە سنووری عەفرین، بۆ دروست كردنی ئەو دیوارە، هێزهكانی توركیا خانوو و باخی زەیتوون رادەماڵن و به هۆیهوه بەشێک لە گوندنشیان ئاوارە بوونە.
ھاووڵاتییێكی دانیشتووی جلبر دەڵێت: "لە گوندەكەی خۆمان دەربەدەر كراوین و زەیتوونەكانمان لەناوبراون، لەوێ دیوار دروست دەكرێت".
بە دروستكردنی ئەو دیوارە، بەشێک لە خاكی عەفرین لە کوردستانی سووریا دادەبڕێنرێت.
ھەدیە یوسف، هاوسهرۆكی ئهنجوومهنی سیستمی فیدڕاڵی رۆژئاوا و باكووری سووریا لەو بارەوە دەڵێت: "دروست كردنی دیوارێک لەنێوان عەفرین و شەھبا چەند مانایێكی ھەیە، یەكێک لەوانە، ویستی توركیایە بۆ ئهوهی لە رێگەی ئەو دیوارەوه رەوایەتیی بداتە داگیركردنی عەفرین، بێ ئەوەی كەس دەنگ بكات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment