به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 و ئاماده‌بوونی تورکیا له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فڕۆکه‌یه کرد و گوتی: پڕۆژه‌ی F-35 به بێ تورکیا به‌ره‌وڕووی ئه‌گه‌ری داڕووخانی ته‌واوه‌تی ده‌بێته‌وه. سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری به‌ره‌ی پێنجه‌میF-35 شتێکی ناڕه‌وا سه‌پێندراوه‌ته سه‌ر ئێمه. پێده‌چێت ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێمه له پڕۆژه‌که ده‌ربکه‌ن هێشتا نازانن که ئه‌نجامه‌که‌ی چ ده‌بێت. توركیا وه‌ک چۆن له بواری سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووریدا هیچ سه‌پاندنێكی قبووڵ نه‌كردووه له بواری به‌رگریشدا هیچ سه‌پاندنێک قبووڵ ناكات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا گوتیشی: ئه‌وانه‌ی چل ته‌قله‌یان لێده‌دا تا ئه‌و بۆمبانه‌مان نه‌ده‌نێ كه له فڕۆكه‌كانماندا به كار دێت، ئێستا له به‌رامبه‌ر هێزی ئه‌و بۆمبانه‌ی به‌رهه‌میان ده‌هێنین و هه‌رزانییه‌كه‌یاندا ناتوانن سه‌رسامبوونی خۆیان بشارنه‌وه. به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌كرانه سه‌ر سنووره‌كانمان هه‌ستمان كرد پێویستیمان به سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی هه‌یه و یه‌كه‌م جار داواكاریمان پێشكه‌ش به هاوپه‌یمانانمان كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م ڕووه‌وه یان به ته‌واوی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانمان نه‌درایه‌وه یان بۆ زه‌حمه‌ت كردنی كاره‌كه مه‌رجیان بۆ داناین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابر تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment