به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف حیتۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماری كار و چالاكییه‌كانی بڵاو كرده‌وه و گوتی: 34 هه‌زار و 248 کرێکاری بیانی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له‌و كرێكارانه‌ی له پێنج ساڵی ڕابردوودا هاتووونه هه‌رێم 19 هه‌زار و 946 خزمه‌تكاری ناو ماڵن و 12 هه‌زار و 34 كرێكاری پڕۆژه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: له ساڵی ڕابردوودا 10 هه‌زار و 796 سه‌ردان بۆ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كراون و تا ئێستا 27 هه‌زار و 369 پڕۆژه ده‌سته‌به‌ر كراون كه هه‌زار و 657 پڕۆژه‌یان له ساڵی 2018دا بووه و تیایدا 78 هه‌زار و 560 هه‌لی کار ده‌سته‌به‌ر كراون.
عارف حیتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی ئامار و وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕێژه‌ی بێكاری كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ كه‌مته‌ر له 11% و له پێنج ساڵی ڕابردوودا 30 هه‌زار و 625 كرێكار له کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان له ساڵانی 2014 و 2015دا بووه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ستافی پێویستیان نییه بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی و له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا 52 كرێكار پێكراوه و 25 كرێكار گیانیان له ده‌ست داوه و له ساڵی 2018شدا 13 كرێكار پێكراوه و حه‌وت كرێكار گیانی له ده‌ست داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ڕاشی‌گه‌یاند: له ساڵی 2018دا دوو هه‌زار و 41 که‌س وه‌ک بێكار خۆیان تۆمار كردووه كه زۆرترینیان ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 51 ده‌رفه‌تی كاریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه و 156 خولی ڕاهێنانی پیشه‌ییش كراونه‌ته‌وه كه دوو هه‌زار و 245 كه‌س به‌شدار بوون.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment