ڕۆحانی ئاخری گه‌یشته‌ کرماشان

به‌شی ئێران/ کوردی- پاش چەند جار هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی دەرئەنجام سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ یاوه‌ریی شاندێکی باڵا گه‌یشته‌ کرماشان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی گوڵانی 1398 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ یاوه‌ریی شاندێکی باڵا گه‌یشته‌ پارێزگای کرماشان و له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی شه‌هید ئه‌شره‌فی له‌لایه‌ن پارێزگار، نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی و به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌وه‌ پێشوازیی لێکرا.

بڕیاره‌ ڕۆحانی له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا هه‌شت پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانکاری و خزمه‌تگوزاری بکاته‌وه‌.

هووشه‌نگ بازوه‌ند پارێزگاری کرماشان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆحانییه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: کۆی ئه‌و هه‌شت پڕۆژه‌یه‌ی بڕیاره‌ سه‌رۆک کۆمار بیانکاته‌وه‌ سه‌رمایه‌که‌ی ده‌گاته‌ 7 هه‌زار و 122 ملیار تمه‌ن.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا ڕۆحانی بڕیاره‌ به‌نداوی ئه‌زگڵه‌ بکاته‌وه‌ و کردنه‌وه‌ی کارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی "جهان فولاد" له‌ شاری هه‌رسین به‌رنامه‌یێکی دیکه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆحانی ده‌بێت و بڕیاریشه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی پارێزگای کرماشانیش به‌شداری بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53421

Your Comment

You are replying to: .
captcha