کاردانەوەی ئەمریکا بە بڵاوبوونەوەی گرته‌ ڤیدیۆیی نوێی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی

بەشی جیهان- دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەو گرته‌ی ڤیدیۆ کە بەناوی ئەبووبەکر بەغدادییەوە بڵاو بووەتەوە تاوتوێ دەکات و جەختیش دەکاتەوە سەرکردەکانی داعش کە ماونەتەوە سزا دەدرێن.

کوردپرێس: وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی نوێی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی، سه‌رۆكی رێكخراوی داعشی راگه‌یاند.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، شۆن رۆبه‌رتسن وتی: "ئاگاداری بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ین كه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و تێیدا به‌غدادی ده‌رده‌كه‌وێت، ئێمه‌ له‌ پشتیوانی كردنی هاوپه‌یمانانمان به‌رده‌وامین بۆ تێكشكاندنی داعش به‌ شێوه‌یێكی یه‌كجاری".

رۆبه‌رتسن دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، شیكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ ده‌كه‌ن و بۆ هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكای ده‌نێرن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ راستی و درووستی ڤیدیۆكه‌ بكۆڵنه‌وه‌.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، گورزێكی ستراتیژی و ده‌روونی به‌هێزیان له‌ تیرۆریستان وه‌شاندووه‌ له‌ عێراق و سووریا و گوتی: "ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترا خه‌لافه‌ت، رووخێنرا، ژماره‌یێک سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌ كوژران و هه‌ندێكیشیان هه‌ڵاتوون"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روونی ده‌كاته‌وه‌ "هێشتا شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه‌".

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له‌ گوشارخستنه‌سه‌ر پاشماوه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ عێراق و سووریا و ته‌واوی جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌ شێوه‌یێكی كۆتایی رێكخراوه‌كه‌ و سه‌ركرده‌كانی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

هێشتا هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا سی ئای ئه‌ی، هێشتا هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.

ڤیدیۆكه‌ له‌لایه‌ن "دامه‌زراوه‌ی فورقان"ی داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ڤیدیۆ پرۆپاگه‌نده‌ییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنا.

ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م گرته‌ ڤیدیۆیی به‌غدادییه‌ له‌ دوای ته‌ممووزی 2014، كه‌ له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی مووسڵ ده‌ركه‌وت و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشی راگه‌یاند.

سەرچاوە: کەناڵی حوڕەی ئەمریکی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53416

Your Comment

You are replying to: .
captcha