نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ کاروباری سووریا سه‌ردانی تورکیا ده‌كات

به‌شی تورکیا- جێمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ کاروباری سووریا له‌گه‌ڵ جۆیل ڕایبۆرن باڵیۆزی تایبه‌تی سووریا و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی توركیا ده‌که‌ن.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون جێمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا له‌گه‌ڵ جۆیل ڕایبۆرن باڵیۆزی تایبه‌تی سووریا و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی توركیا ده‌که‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی نیسانی 2019 جه‌یمز جێفری و جۆیل ڕایبۆرن سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌که‌ن و سه‌فه‌ره‌که‌یان تا 2ی ئایاری داهاتوو درێژه‌ی ده‌بێت.

جێمس جێفری و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیادا باس له‌ بابه‌تی سووریا ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له‌ كاتێكدا سوپای ئه‌مریكا هه‌ژموونی له‌ سووریا كه‌م ده‌كات تاوتوێی نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌ شه‌رعییه‌كانی توركیا ده‌كرێت له‌ باكووری سووریا.

له‌لایێكی دیكه‌وه‌ تاوتوێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ به‌رامبه‌ره‌كانی دیكه‌ ده‌كرێت وه‌ک بانگه‌وازی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسایش له‌ باكووری سووریا و ده‌سته‌به‌ری شكستپێهێنانی داعش به‌ شێوه‌یێكی هه‌میشه‌یی.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنیی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53415

Your Comment

You are replying to: .
captcha