وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتى نه‌وتی هه‌نارده‌کراوی مانگی ڕابردوو ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌کراوی مانگی ئاداری ڕابردوو زیاتر له‌ 6 ملیار و 709 ملیۆن دۆلار ڕاده‌گه‌یێنێت.

کوردپرێس:

عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاندووه‌: به‌پێى دوایین ئامارى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) له‌ مانگى ئادارى ڕابردوودا به‌ تێکڕا نزیکه‌ى 104 ملیۆن و 697 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ‌کراوه ‌و داهاته‌که‌شى 6 ملیار و 709 ملیۆن‌ و 140 هه‌زار دۆلار بووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد‌: له‌و ژماره‌یه‌ نزیکه‌ى 100 ملیۆن و هه‌زار به‌رمیلى له‌ به‌نده‌ره‌کانى باشووره‌وه‌ هه‌نارده‌ کراوه‌ و 3 ملیۆن‌ و 70 هه‌زار به‌رمیلیشى نه‌وتى که‌رکوک بووه‌ و هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌یهان له‌ تورکیا کراوه‌.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق جه‌ختى له‌وه ‌کردۆته‌وه‌ ئه‌و نه‌وته‌ى هه‌نارده‌کراوه‌ له‌لایه‌ن 40 کۆمپانیاى جیاوازه‌وه‌ له ‌به‌نده‌ره‌کانى به‌سره ‌و جه‌یهانه‌وه‌ بار کراوه‌ و نرخى هه‌ر به‌رمیلێکیش 64 دۆلار بووه‌ به‌تێکڕا.

سه‌رچاوه‌: هاوڵاتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53409

Your Comment

You are replying to: .
captcha