مه‌سروور بارزانی و مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆ بوویه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا خرانه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی نیسانی 2019 مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی پێشوازیی له‌ مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کرد و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن له‌وان په‌یوه‌ندیی بازرگانی و سنووره‌کان خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ شه‌وی ڕابردوو 28ی نیسانی 2019 مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ پێشوازیی لێ کرا و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم دیدار و گفتوگۆ بکات.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53406

Your Comment

You are replying to: .
captcha