به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم وته‌بێژی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) له لێدوانێکدا تیشک ده‌خاته سه‌ر دروست‌کردنی دیوار له عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیاوه و ده‌ڵێت: دروست‌کردنی دیوار له ده‌وری عه‌فرین به مه‌به‌ستی ڕێگرتنه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ده‌یانهه‌وێت بۆ عه‌فرین بگه‌ڕێننه‌وه. دروست‌کردنی دیوار له ده‌وری عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیاوه یه‌كێكه له پلانی داگیرکارییه‌کانی تورکیا له سووریا. هه‌م داگیرکردنی عه‌فرین و هه‌م دروست‌کردنی دیوار له ده‌وری عه‌فرین به مه‌به‌ستی جیاکردنه‌وه‌ی له سووریایه که نایاسایییه و دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه. هیچ ده‌وڵه‌تێکی داگیرکا‌ر مافی ئه‌نجامدانی گۆڕانکارییێکی به‌و شێوه‌یه‌ی نییه. تورکیا به‌و جۆره ده‌یه‌وێت سنووری خۆی فراوان بكات و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بگه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌م کاره‌ش یه‌کێک له پیلانی داگیرکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه. بێگومان تورکیا نایه‌وێت ته‌نها عه‌فرین داگیر بکات، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێت ته‌واوی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا داگیر بكات.
موسلیم له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد: "وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگن و ئه‌و بێده‌نگییه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی پێكدێت. ڕووسیا و ئێرانیش به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی تورکیا بۆ دروست‌کردنی دیوار له ده‌وری عه‌فرین نه‌هاتوونه‌ته ده‌نگ و هۆکاره‌که‌شی بۆ پاڵپشتیی ئه‌و وڵاتانه له تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕوسیا سیاسه‌تێکی پراگماتیستی گرتۆته‌به‌ر و ده‌یهه‌وێت کارتێکه‌ری له‌سه‌ر تورکیا ببێت و ئه‌مه‌ش ڕێخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ کرده‌وه داگیرکارییه‌کانی تورکیا. هیچ که‌س گومانی نه‌بێت که ئه‌و کارانه‌ی دژی سووریا، عه‌فرین و کورد ئه‌نجامی ده‌ده‌ن نابه‌خشرێن. ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا له‌سه‌ر ئه‌م کارانه بێده‌نگی نواندووه. ده‌وڵه‌تی تورکیا ته‌نها عه‌فرینی داگیر نه‌کردووه به‌ڵکوو پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی گۆڕیوه و ئێستاش ده‌یه‌وێت دیوار له ده‌وری عه‌فرین دروست بکات و تاکوو ئێستا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا نه‌هاتۆته ده‌نگ.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment