کوردپرێس:
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە، “ئـامادەكاری بۆ دانیشتی پەڕلەمانی كوردستان بۆ پەسەندكردنی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم دەكرێت و بڕیار وایە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی پەڕلەمان بكرێـت”.
ناوبراو وتووشیەتی، “پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت قۆناغی گرنگی تێپەڕاندووە و بەشێكی كەمی ماوە، سەرجەم ئاماژەكان بۆ ئەوەن لە كاتێكی نزیكدا حكوومەتی نوێ پێكبێـت، پێشبینی دەكرێت هەفتەیێک بۆ دوو هەفتە بخایەنێت”.
هەورامی دەشڵێت: “گفتوگۆ و دانوساندنی باش لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا هەیە و پەڕلەمانیش بە تەواوی خۆی بۆ دانیشتن لەو بارەیەوە ئامادە دەكات”.
*ئەم هەواڵە لە میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە
Your Comment