بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد ساری ساچ، نوێنەری وان بە ئاژانسی فورات نیوزی وتووە: پارتی داد و گەشە هەوڵ ئەدات بە سیاسەتی دژە کوردی و بە درێژەدان بە گۆشەگیر کردنی ئوجەلان درێژە بە دەسەڵاتدارێتیی خۆی لە تورکیا بدات.
ناوبراو وتیشی: بە گۆشەگیر کردنی ئوجەلان هەم هێزە دیموکراتیکەکان و هەم کوردەکان پەراوێز دەخرێن و هەرکات گۆشار لەسەر ئیمرالی زیادی کردووە لە لایێکی دیکەوە دەستگیر کردنەکان و کوشتنەکان زیادی کردووە. بۆ کۆتایی هاتنی ئەم دۆخە دەبێت گۆشەگیریی سەر ئوجەلان کۆتایی پێبهێندرێت.
ساری ساچ لەدرێژەدا ڕەخنەی لە کۆمیتەی ڕێگری کردنی ئەشکەنجە لە ئەورووپا «سی پی تی» دەگرێت و دەڵێت: سی پی تی لە بنەماکانی خۆی دوور کەوتووەتەوە. گۆشەگیری لە ئیمرالی پێشێل کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و سی پی تی تائێستا هیچ هەوڵێکی بۆ ئەم بابەتە نەداوە.
نوێنەرەکەی وان لە پەرلەمانی تورکیا زیاتر وتی: ئوجەلان تەنها لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە بەند نەکراوە، لە دەستگیر کردنی ئوجەلانەوە تا بەڕێوەبردنی ئیمرالی کاری ئیمپریالیزمی جیهانییە. سی پی تی بووەتە بەشێک لەم ڕەوتە، داگیر کردنی عەفرین بەشێکی دیکەی ئەم پیلانەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment