به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 28ی نیسانی 2019 به ئاماده‌بوونی جێگری هه‌ماهه‌نگیی کاروباری ئابووریی پارێزگار و ژماره‌یێک له به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان یه‌که‌مین فیستیڤاڵی میدیا کوردییه‌کان له هۆڵی ته‌کنه‌لۆجییه دیجیتاڵییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگیی فه‌جر کرایه‌وه و بڕیارده‌ی فێستیڤاڵه‌که ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: نه‌خشه‌ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فیستیڤاڵه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه دانراوه که میدیا فارسییه‌کان له‌وان هه‌واڵده‌ریی و ڕۆژنامه سه‌رانسه‌رییه‌کان به ئامانجی پشتیوانی له میدیا خۆجێیییه دوو زمانه‌کان له ژووری هه‌واڵدا جێگیر بکرێن.
یاری ڕاشی‌گه‌یاند: سه‌رجه‌م ئیمکاناتی فیستیڤاڵه‌که له‌وان به‌شی په‌نێل، ئیمکاناتی سه‌خت‌ئامێر و ته‌کنیکی ڕاده‌ستی هه‌واڵده‌ریی و میدیا 2 زمانه‌کان ده‌کرێت.
ناوبراو گوتیشی: له ڕۆژانی یه‌کشه‌ممه و دووشه‌ممه و سێشه‌ممه (8ی گوڵان بۆ 10ی گوڵانی 1398) ئه‌ندامانی لێژنه‌ی نێوبژیڤانی فیستیڤاڵه‌که بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشانگای سه‌رتر ئاوڕ له هه‌ندێک بابه‌ت ده‌ده‌نه‌وه وه‌ک ئاراسته‌کردنی ناوه‌ڕۆکی باشتر، داهێنان له ڕاکێشانی به‌رده‌نگ، دیزاینی ژوورێکی ڕێکوپێک، به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو و ئاماده‌بوونی به‌رده‌وام له پێشانگا و دواتر له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی‌هاتنی کاری فێستیڤاڵه‌که ڕێز له ژوور و میدیای سه‌رتر ده‌گرن.
شایانی باسه؛ 509 به‌رهه‌می 124 به‌شداربووی پارێزگای کوردستان، 102 به‌رهه‌می 31 به‌شداربووی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، 42 به‌رهه‌می 14 به‌شداربووی ئیلام، 122 به‌رهه‌می 32 به‌شداربووی کرماشان و 13 به‌رهه‌م له تاران و یه‌ک به‌رهه‌میش له سمنان ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندی بڕیاردانی فێستیڤاڵی میدیا کوردییه‌کانی سنه کراوه.
هه‌روه‌ها بڕیاره له په‌راوێزی فیستیڤاڵه‌که‌دا چوار وۆرکشۆپی فێرکاری له‌سه‌ر ته‌وه‌ری "هه‌واڵ و مانشێت"، "ڕاپۆرت و دیمانه"، "دیزاین و گرافیک" و "یادداشت و سه‌روتار" به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment