ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی ئێران تایبه‌ت بۆ کوردپرێس ئاماژه به دیارده‌ی کۆڵبه‌ری ده‌کات و ده‌ڵێت: کۆڵبه‌ری ته‌نها چینی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگا لاوازتر ده‌کات و له به‌رانبه‌ردا گیرفانی سه‌رمایه‌داران پڕتر و ده‌وڵه‌مه‌ندیان ده‌کاته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: ناوچه سنوورییه‌کانی ئێمه سهرچاوگهیێکی زۆری هه‌یه که ئه‌گه‌ر ئاوڕێکی تایبه‌ت له ده‌فرایه‌تیی سه‌ر سنووره‌کان بدرێته‌وه ده‌کرێ له‌جیاتی کۆڵبه‌ری ده‌رفه‌تێکی باش بۆ کشتوکاڵ، ئاژه‌ڵداری و بابه‌تی گه‌شتیاری و تووریزم بڕه‌خسێندرێت.
نه‌ورۆزی ڕاشیگه‌یاند: به‌شێک له کێشه‌ی سنوورنشینان سیسته‌ماتیکه بۆ وێنه جووتیاری ئێمه به‌روبوومێک به‌رهه‌م دێنێت به‌ڵام به‌روبوومه‌که‌ی به‌بۆنه‌ی نه‌بوونی بازاڕێکی گونجاو بۆ کڕینی هه‌روا ده‌مێنێته‌وه که‌واته ده‌بێ ده‌وڵه‌ت به‌روبوومی جووتیاران، باخداران و ئاژه‌ڵداران پێشکڕین بکات و به زه‌مانه‌ته‌وه پشتیوانی‌یان لێ بکات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌بێت کار و پیشه‌ی سه‌ر سنووره‌کان سامانی پێبدرێت و گوتی: کۆڵبه‌ری دیارده‌یێکی نه‌شیاوه که به بۆنه‌ی ئاوڕنه‌دانه‌وه له ده‌فرایه‌تیی سنووره‌کان سه‌ری هه‌ڵداوه و وه‌ک نه‌خۆشینێک له سنووره‌کان بڵاو بۆته‌وه.
ناوبراو له کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر بتوانین به پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت و که‌رتی تایبه‌ته‌وه هه‌لی کار له سه‌ر سنووره‌کان بڕه‌خسێنین، دیارده‌ی کۆڵبه‌ریش نامێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment