بازرگانانی سلێمانی داوای جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنە گومرگییەکان لەگەڵ بەغدا دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژووری بازرگانیی سلێمانی داوای لە بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەكانی پارێزگای سلێمانی كردووە، كە سەرجەم دەروازە سنوورییە نافەرمییەكان لە پارێزگاكە دابخەن و ڕێوشوێنەكانی حكوومەتی ناوەندی جێبەجێ بكەن.

کوردپرێس: محەمەد سیروان بەرێوەبەری ژووری بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ پیگەی "ئەلمەعلوومە" رایگەیاندووە: داوا لە بەرێوەبەری دەروازە سنوورییەكانی پاریزگای سلێمانی كراوە كە ئەو ڕێوشوێنانە جێبەجێ بكەن كە هەردوو لایەنی حكوومەتی هەرێم و بەغدا لەسەری ڕێككەوتوون.

ناوبراو راشیگەیاندووە داوامان كردووە هەندێک لە دەروازە نافەرمییەكانیش لەسەر كاری خۆیان بەردەوام بن كە كاریگەرییان لەسەر بازرگانی پاریزگاكە هەیە، هەروەک ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە دەستەی گومرگەكانی عێراق چاودێری ئەو دۆسییەیە دەكات و لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم دەروازە نافەرمییەكان دادەخەین.

پێشتر لیژنەی كاروباری ئابووری لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە مانگی كانوونی دووەمدا رایگەیاندبوو كە بڕیاری گرنگ دەگیرێتە بەر بۆ یەكخستنی رسووماتی گومرگی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان، لەناویاندا دەروازەكانی هەرێمی كوردستان و خاڵە گومرگییەكانی پارێزگای كەركووک.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53374

Your Comment

You are replying to: .
captcha