ئەندامانی ناڕازیی نەوەی نوێ لە ئەندامێتیی حزبەکەیان دوور دەخرێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە ئەوان لە نەوەی نوێ هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی "وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو"ی ئەندامپەرلەمانەکانیان کردبێت.

کوردپرێس: بەرپرسی دێسکی عێراقی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، هیمداد شاهین لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان کردبێت لە ئەندامپەرلەمانەکانیان و دەڵێت "ئێمە دەزگای ئیستیخباراتییمان نییە تاکوو خەریکی دەرکردنی ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاوی ئەندامپەرلەمانەکانمان بین".

ڕۆژی یەکشەممە هەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕابوون مەعرووف و سەرکەوت شەمسەدین، لە بەیاننامەیێکدا کە بەناوی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ و فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بڵاویان کردبووەوە، ڕەخنەی توندیان ئاراستەی جووڵانەوەکە کرد کە گوایە لەگەڵ بازرگانی و خێزاندا تێکەڵکراوە.

هیمداد شاهین وتیشی کە ئەو کێشانەی هاتوونەتە پێش هیچ پێشینەیێکی نییە و ئەگەر ئەو ئەندامپەرلەمانانە ئامادە نەبن لەبەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوەی جووڵانەوەکەدا،‌ ئەوا بە بڕگەی ٤ی مادەی ١٠ی پەیڕەوی ناوخۆ لە جووڵانەوەکە دوور ئەخرێنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ئەندامپەرلەمانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، شادی نەوزاد، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد کە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەڕێی نامەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی دەستکاری کراوی لێدەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53372

Your Comment

You are replying to: .
captcha