به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا له ماوه‌ی 5 ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش زیاتر له 800 چه‌کداری ئه‌ورووپیی داعشیان ده‌ستگیر کرد که بۆ دادگه‌یی‌کردنی ئه‌و چه‌کدارانه هه‌ندێک پێشنیازیان ئاراسته کردووه.
به‌رپرسانی کوردی سووریا داوا له وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌که‌ن که له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا دادگه‌یێک بۆ دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی داعش دابمه‌زرێنن.
گۆڤاری ئه‌ڵمانیی جێرمه‌ن تایمز له‌مباره‌وه ده‌نووسێت: کورده‌کان ئه‌م پێشنیازه‌یان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی ناچار بن په‌یوه‌ندیێکی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ کورد ببێت و ناوچه‌ی خۆسه‌ری کوردی سووریا به فه‌رمی بناسێنن.
ئه‌م گۆڤاره جه‌خت ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپی پێشنیازی کورد بۆ دامه‌زراندنی دادگه‌یێکی ده‌ولی له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان قبووڵ بکه‌ن ئه‌وا به مانای ئه‌وه‌یه که خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کوردی سووریا به فه‌رمی ده‌ناسێنن به‌ڵام وڵاتانی ئه‌ورووپی خۆیان ده‌بوێرن له هه‌بوونی په‌یوه‌ندییێکی وا که به‌فه‌رمی ناسینی ناوچه‌ی خۆسه‌ری کوردی لێبکه‌وێته‌وه.
ئه‌م گۆڤاره ئاماژه‌ی به کاردانه‌وه‌ی نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌رلین کرد که تێیدا ته‌ئکید کراوه‌ته‌وه "ئه‌ڵمانیا هیچ په‌یوه‌ندییێکی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوێکی ناسراو به ده‌وڵه‌تی خۆسه‌ری کوردی له باکووری سووریا نییه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment