کوردپرێس:
د. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕای‌گه‌یاند: "له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا حکوومه‌تی فیدراڵ ھه‌وڵی ڕاگرتنی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ھه‌رێمی داوه و کاری بۆ ئه‌وه‌ش کردووه نه‌وتی ھه‌رێم له ڕێگه‌ی کۆمپانیای سۆمۆوه ھه‌نارده بکرێت".
ناوبراو وتیشی: "ئێستا حکوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی کار بۆ ئه‌وه ده‌کات سکاڵا له‌سه‌ر تورکیا تۆمار بکات به بیانووی ئه‌وه‌ی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ھه‌رێم له ڕێگه‌ی خاکی تورکیاوه زیانی گه‌وره‌ی به عێراق گه‌یاندووه ھه‌ر بۆیه به‌غدا داوای 26 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو له ئه‌نقه‌ره ده‌کات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره کورده له به‌غدا ڕوونیشی کرده‌وه: "به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئێمه ھه‌مانه تورکیا داوای له عێراق کردووه له سکاڵاکه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا ئاماده‌یه ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ھه‌رێم بۆ خاکی وڵاته‌که‌ی ڕابگرێت".
غالب محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌یر و نامۆیه ئه‌وه‌یه نازانرێت ئاخۆ حکوومه‌تی ھه‌رێم چ به‌رنامه‌یێکی ھه‌یه چوونکه به مامه‌ڵه‌کانی وای کردووه شه‌قامی عێراقی تێڕوانینی خراپیان به‌رامبه‌ر ھه‌رێم ھه‌بێت، ئه‌و سیاسه‌ته‌شی ھه‌رێم په‌یڕه‌وی ده‌کات ناڕوونی تێدایه و ناکرێت به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسێکاندا بکات".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment