به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له لێدوانێکدا ڕه‌خنه له پراکتیکی ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌مبه‌ر کورد ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ده‌ستنیشان کردنی قه‌یووم بۆ شاره‌وانیی شاره کوردنشینه‌کانی تورکیا له ڕاستیدا هاوته‌ریب کردنی پڕۆژه‌ی چاکسازییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له ڕابردوو له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستایه. عه‌قڵییه‌تی یه‌کلایه‌نه‌ی تورکیا له ساڵی 1920 تاکوو ئێستا ئیتنیک و فه‌رهه‌نگه‌کانی نادیده گرتووه. ئێمه باش ده‌زانین که ئه‌م عه‌قڵییه‌ته تا چ ڕاده‌یێک په‌ره‌ی به دیکتاتۆرییه‌ت له‌م وڵاته داوه. عه‌قڵییه‌تێک که کوشتاری فه‌رهه‌نگی ئه‌نجام ده‌دات و شاره‌کان خاپوور ده‌کات جارێکی‌تر به عه‌قڵییه‌تی قه‌یوومه‌وه له به‌رانبه‌رمان سه‌ری هه‌ڵدا. پڕۆسه‌یێکی 30 مانگه‌مان تێپه‌ڕاند و به باشی ده‌زانین که ئه‌م قه‌یوومانه چ کاولکارییێکی گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه. نه‌ک هه‌ر له بواری ئابوورییه‌وه به‌ڵکوو هه‌ندێک کاری ناشیرینیان له بواری فه‌رهه‌نگی- مێژوویییش ئه‌نجام داوه، ئیتنیکه‌کان نادیده گیراون، زمان، فه‌رهه‌نگ و مافی ژیانیش نادیده گیراوه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: له ڕاستیدا دیاریکردنی قه‌یووم به‌رده‌وامیی پڕۆژه‌ی چاکسازییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بوو. له پشت په‌رده‌ی یاسای ده‌ستنیشان کردنی قه‌یووم له وڵات دۆخی نائاسایی هه‌یه و له پشت په‌رده‌ی دۆخی نائاسایییش یاسای گۆشه‌گیری شاردراوه‌ته‌وه. به‌م بۆنه‌وه ده‌ڵێین له سه‌ره‌تای گۆشه‌گیریی هه‌میشه‌یی بۆ سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان کارتێکه‌رییه‌که‌ی له هه‌موو بواره‌کاندا به ئاشکرا ده‌بینرێت. ئه‌وڕۆکه سیاسه‌توانان و هه‌واڵنێران له گرتووخانه‌کانن. ئه‌وڕۆکه له تورکیا چیتر ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌ماوه و ده‌زگای دادی تورکیا سه‌ربه‌خۆ نییه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment