زەریف: ترەمپ حەز بە شەڕی سەربازیی دژ بە ئێران ناکات

بەشی ئێران/ کوردی- وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا گوتوویەتی: "چوار کەسی ناسراو هەن کە هانی دەوڵەتی ئەمریکا دەدەن شەڕی سەربازی دژی ئێران دەست پێبکات بەڵام لەو بڕوایەدا نیم سەرۆکی ئەمریکا خۆی حەز بەو شەڕە بکات."

کوردپرێس:

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆیێکی لەگەڵ "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی کردووە کە میدیایێکی نزیک لە دۆناڵد ترەمپە و ئەوەش یەکەم جارە بەرپرسی فەرمیی ئێران لەگەڵ ئەو میدیایە لەم قۆناغە هەستیارەدا گفتوگۆ دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانەکەیدا ڕایگەیاند: "جۆن بۆڵتن و بنیامین نەتانیاهوو و بین سەلمان و بین زایید هانی ئیدارەی ترەمپ دەدەن دەست بە جەنگی سەربازی دژی ئێران بکات بەڵام من لەو بڕوایەدا نیم ترەمپ بیر لە شتی وا بکاتەوە."

زەریف هەروەهاش زیادی کرد: سێ وڵاتی سعوودیە و ئیمارات و ڕژیمی زایۆنی دەستپێشخەرن بۆ هاندانی ترەمپ دژی ئێران و هەوڵی گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران دەدەن بەڵام هەموو ئەم هەوڵانە ئەنجامەکەیان شکستە.

ناوبراو گوتیشی: "دۆناڵد ترەمپ لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەمریکادا دروشمی ئەوە بوو کە ئەمریکا پەلکێشی جەنگێکی سەربازیی دیکە ناکات هەر بۆیەش بە بڕوای من سەرۆکی ئەمریکا بیر لە بژاردەی شەڕی سەربازی ناکاتەوە."

لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە ناوبراو بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفڕانسی جیهانیی ئاشتی سەردانی نیۆیۆرکی ئەمریکای کردووە و لە وتارەکەی خۆیدا کە لەو کۆنفڕانسەدا پێشکەشی کرد ئاماژەی بە ئامادەییی ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکانی هەردوو وڵات کردبوو و ئیدارەی ترەمپیش کاردانەوەی بەو لێدوانە پیشان دابوو.

News Code 53352

Your Comment

You are replying to: .
captcha