ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره ‌و په‌نابه‌رانی هه‌رێم ئامارێکی گرنگ له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره ‌و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستان باس له‌ چاره‌نووسی په‌نابه‌رانی کورد به‌ره‌و ئه‌ورووپا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له ‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا 188 په‌نابه‌ری کورد گیانیان له‌ده‌ست داوه ‌و 146ی دیكه‌شیان بێسه‌روشوێنن.

کوردپرێس:

ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له ‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا 188 په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه ‌و 146ی دیكه‌شیان بێسه‌روشوێنن به ‌كۆی گشتیش 334 په‌نابه‌ر بوونه‌ته‌ قوربانی".

سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه‌: "له ‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردووشدا كۆی گشتیی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بوونه‌ته‌ قوربانی بریتییه‌ له ‌593 په‌نابه‌ر".

ئاری جه‌لال ده‌ڵێت: ساڵی 2015 ته‌رمی 25 په‌نابه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بێسه‌روشوێنبوونی حه‌وتی دیكه‌، هاوكات ساڵی 2016ش ته‌رمی 75 په‌نابه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها 54 په‌نابه‌ریش بێسه‌روشوێن بوون.

سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ ئاشكراشی كرد: ساڵه‌كانی (2017، 2018 و 2019) 95 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه و 85 په‌نابه‌ریش بێسه‌روشوێن بوونه‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌كۆی گشتیی په‌نابه‌رانی عێراق به‌ هه‌رێمیشه‌وه‌ له ‌تاراوگه‌ وتی: "له ‌ساڵی 1999وه‌ تاوه‌كوو ساڵی 2018 كه‌ له‌ جیهاندا ژماره‌ی په‌نابه‌ران له ‌تاراوگه‌ تۆمار كراون و به‌شی هه‌ره‌زۆریان كوردن که‌ ژماره‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ملیۆنێک و 15 هه‌زارو 457 په‌نابه‌ر".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53350

Your Comment

You are replying to: .
captcha