کوردپرێس:
توركیا، ڕووسیا و ئێران له راگه‌یه‌ندراوی كۆتاییی ١٢ه‌مین گه‌ڕی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به سووریا له نورسوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان؛ به توندی ئیدانه‌ی بڕیاری داننان به داگیركاریی ئیسرائیلیان كرد به سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا؛ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
له رۆژی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كیدا كه شاندی توركیا، رووسیا، ئێران و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆن به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، موهتار تله‌وبه‌دری خوێندرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به سه‌روه‌ری، سه‌ربه‌خۆیی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كرده‌وه و به پێویستیان زانیووه له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه رێز له‌و پره‌نسیپانه بگیرێ و هیچ لایه‌نێك بێئاگاییانه زیان به‌و پره‌نسیپانه نه‌گه‌یه‌نێت.
له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه: "په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌وه (وڵاتانی دڵنیاییده‌ری گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئاستانا، توركیا، رووسیا و ئێران) به توندی ئیدانه‌ی بڕیاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ ناساندنی داگیركاری ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا، ئه‌م بڕیاره به‌شێوه‌یێكی ترسناك یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به تایبه‌ت بڕیاری ژماره ٤٩٧ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات. ئه‌م بڕیاره هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش نیشانده‌درێت دژی ئه‌و رۆژه‌ڤانه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌نه ئامانج و راوێژ له‌باره‌ی دۆخی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وامده‌بێت، به‌وپێیه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ته‌نها به سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌بێت.
- ده‌ورییه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ئیدلب به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر درێژه‌دان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌ره‌ی نوسره، هه‌یئه ته‌حریر شام و ئه‌و كه‌س و گرووپانه‌ی كه له لیستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ناویان به تیرۆریست هاتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، لایه‌نه‌كان دۆخی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلبیان به‌وردی تاوتوێ كردووه و راگه‌یه‌ندراوه كه پێویسته رێككه‌وتنی 17ی ئه‌یلوولی 2018ی سۆچی به‌ته‌واوی جێبه‌جێبكرێت و باس له ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیش كراوه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یش دراوه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ سووریا نادرێت و جه‌ختكراوه‌ته‌وه له پابەندبوون به قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.
- له جنێڤ راوێژ ده‌كرێت بۆ پێكهێنانی كۆمیسیۆنی ده‌ستوور
به‌یاننامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گیر ئۆ. پیدێرسن ئه‌نجامدراوه و بڕیاریانداوه كاره‌كانی پێكهێنانی كۆمیسیۆنی ده‌ستوور خێرا بكه‌ن و كۆبوونه‌وه راوێژكارییه‌كان له‌وباره‌وه له جنێڤ ئه‌نجامبده‌ن.
- لوبنان و عێراق وەک چاو‌دێر رەوانە دەکرێن
لە بەیاننامەکەدا بەجیا ئاماژە بەوەش کراوە کە پرسی زیاد کردنی وڵاتانی نوێ وەک چاو‌دێر لەسەر شێوازی ئاستانا تاوتوێ دەکرێت و رێککەوتوون لەسەر بانگهێشتکردنی هەریەک لە عێراق و لوبنان وەک وڵاتانی دراوسێی سووریا.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لەسەر پرسی ئازاد کردنی دوو لایەنەی هەندێک لەو کەسانەی دەستبەسەرن لای لایەنەکان کە لە ئەنجامی پێکدادانەکانی نیسان و شوباتی ٢٠١٩ و تشرینی دووهەمی ٢٠١٨.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە دەبێت بەبێ مەرج یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەندرێتە خەڵک لە سووریا و بانگەوازیشی کردووە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان کە یارمەتییەکانیان زیاد بکەن بۆ سووریا.
هاوکات سوپاسی سەرکۆماری پێشووی کازاخستان نور سوڵتان نازاربایەڤ کراوە بەهۆی هەوڵە سەرکەوتووەکانی بۆ فۆرماتی ئاستانا.
ئاماژە بەوەش کراوە کۆبوونەوەی داهاتوو لە تەمووزدا لە نور سوڵتان ئەنجام دەدرێت.
Your Comment