عێراق دەبێتە چوارەم گەورەترین وڵاتی بەرھەمھێنەری نەوت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند تا ساڵی ٢٠٣٠ عێراق دەبێتە چوارەم گەورەترین وڵاتی بەرھەمھێنەری نەوت لە جیھاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی لە ژێر ناونیشانی کەرتی وزەی عێراق نەخشە رێگایێک بۆ داھاتوویێکی باشتر، ڕایگەیاندووە تا ساڵی ٢٠٣٠، عێراق لە دوای ئەمریکا، سعوودیە و ڕووسیا دەبێتە چوارەم گەورەترین وڵاتی بەرھەمھێنەری نەوت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ٣٠ ساڵی رابردوودا رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق دوو ھێندە زیادیکردووە و ئەو رێژەیەش تا ساڵی ٢٠٣٠ بۆ یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە عێراق توانای دابین کردنی کارەبای پێویستی خۆی ھەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا ڕۆژانە عێراق نزیکەى چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەى بازاڕەکانی جیهان دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53343

Your Comment

You are replying to: .
captcha