بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەمیرتاش له رێگه‌ی سكرین شۆوه له زیندانی ئیمیڕالیەوە به‌شداری له دووه‌مین دانیشتنی دادگا كرد، ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ئۆجه‌لانی گوتووه به‌ڕێز، گوتی "ئێوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ئۆجه‌لانم گوتووه به‌ڕێز، دادگاییم ده‌كه‌ن، به‌ڵام پارته‌كه‌ی من له‌سه‌ر داوای حكوومه‌ت 23 جار چووه‌ته ئیمیراڵی و له‌و 23 جاره‌ش 8 جار من چوومه‌ته لای ئۆجه‌لان. ئێمه چه‌ندین جار چووینه‌ته قه‌ندیل و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی KCK كۆبووینه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو چوونه‌كه‌مان به پاڵپشتی ده‌زگای میتی توركی بووه.
ده‌میرتاش له درێژه‌ی گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی بەوەش دا كە له ساڵی 2010 بۆ 2011، ئاكپارتی و بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت چه‌ندین ئه‌ندامی ئێمه‌یان زیندانی كرد، كاتێک ئێمه‌ش بووینه خاوه‌نی ئه‌ندامه‌كانمان و پاڵپشتیمان كردن، ئه‌وكات گوله‌نییه‌كان ئێمه‌یان دادگایی ده‌كرد به‌وه‌ی ئێمه تیرۆریستین، ئێستەش دوای 9 ساڵ من بە هه‌مان تۆمه‌ت دادگایی ده‌كرێم و ئەو دادوەرە سکاڵای دژی من بەرز کردۆتەوە ئێستا بەتۆمەتی گولەنیست بوون لە زیندانە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment