به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له مانگی دیسێمبێری 2018 باسی له بڕیاری ئه‌و وڵاته کرد بۆ کشانه‌وه‌ی 2 هه‌زار هێزی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له هه‌مان کاتدا داوایشی له وڵاتانی هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا له ئه‌ورووپا کرد هێز ڕه‌وانه‌ی سووریا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له شه‌ڕی نێوان کورد و تورکیا و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش بکه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵ له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریکاوه نووسیی: له ڕاستیدا دۆناڵد تره‌مپ لانیکه‌م داوای له 21 وڵاتی هاوپه‌یمانیی خۆی کردووه هێز ڕه‌وانه‌ی باکووری سووریا بکه‌ن.
ڕۆژنامه‌که ده‌نووسێت: ته‌قریبه‌ن نیوه‌ی وڵاتان داوای تره‌مپیان ڕه‌ت کردۆته‌وه و دیکه‌ی وڵاتانیش به لالووته‌وه قبووڵیان کردووه که پشتیوانی له ئه‌مریکا ده‌که‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌مریکی ڕایانگه‌یاندووه ئاسته‌نگێکی زۆر له به‌رده‌م پێکهێنانی هێزی هاوپه‌یمانان له باکووری سووریا هه‌یه و ئاسته‌نگه‌کانیش کێشه‌ی له به‌رده‌م بڕیاری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد دروست کردووه.
ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێت له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له باکووری سووریا ناوچه‌یێکی ئه‌من دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له شه‌ڕی نێوان تورکیا و کوردی سووریا بکات و تورکیاش مکووڕه که ناوچه‌که له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه به‌ڕێوه ببردرێت.
له‌مدواییانه‌دا ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که کوردی سووریا ناتوانێت له ناوچه ئه‌منه‌که‌دا ببێت چوونکه تورکیا نیگهرانییێکی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان کوردی سووریا و په‌که‌که و کارتێکه‌ریی ئاماده‌بوونی ئه‌و هێزانه له سنووره‌کانی تورکیا له‌سه‌ر دۆخی ناو وڵات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment