ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ که‌رکووک ڕووی دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی پۆلیسی که‌رکووک ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بۆمبێکی چێنراو له‌ نزیک شوێنی وه‌ستانی پاسه‌کانی خورماتوو له‌ که‌رکووک ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ که‌سێک بریندار بوو.

کوردپرێس:

ئه‌فراسیاو کامیل وته‌بێژی پۆلیسی که‌رکووک به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ی نیسانی 2019 بۆمبێک له‌ نزیکه‌ی شوێنی وه‌ستانی پاسه‌کانی خورماتوو له‌ که‌رکووک دانراوه‌ و دواتر ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه که‌سێک بریندار بوو که‌ له‌ ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی جێگیره‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: تا ئێستا هیچ که‌سێک له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ ده‌ستگیر نه‌کراوه‌ به‌ڵام هێزه‌کانی پۆلیس سه‌رقاڵی لێکۆلێنه‌وه‌ن له‌ ڕووداوه‌که‌.

هه‌واڵه‌که‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌...

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53320

Your Comment

You are replying to: .
captcha