کوردپرێس:
فەرەیدوون یاسەمی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی بەرهەمە نەوتییەکان لە کوردستان ڕایگەیاند لە ساڵی 1397دا ڕێژەی 22 ملوێن لیتر گاز بە هەرێمی کوردستان فرۆشراوە و داهاتەکەشی بە ڕێژەی 17 ملیارد و 43 ملوێن تمەن لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە کراوەتە ئەکاونتی 28 هەزار بنەماڵەی دانیشتووی سەر سنوورەکانی کوردستان.
ناوبراو زیادی کرد: هەر لە ماوەی ساڵی 97دا بە ڕێژەی 117 ملوێن لیتر سووتەمەنی بە وەرزێرانی پارێزگای کوردستان دراوە.
Your Comment