کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون مه‌لوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته کۆ بوویه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا و قۆناغی پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه که له وه‌زاره‌تخانه‌ی به‌رگریی تورکیا ئه‌نجام درا جگه له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌و وڵاته، ژێنڕاڵ یاشار گوله‌ر سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزه چه‌کداره‌کان و فه‌رمانده‌کانی سێ سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌و وڵاته ئاماده بوون.
هه‌روه‌ها جگه له تاوتوێ کردنی پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا، سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی، پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری به‌ره‌ی پێنجه‌می F-35 و نه‌خشه‌ڕێگای تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه تاوتوێ کران.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment