کوردپرێس:
بابه‌کر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند که ھه‌وڵه‌کان بۆ یه‌کخستنی ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌ستی پێ کردووه و ده‌شڵێت: "ھه‌رچه‌نده من له نێو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا نیم به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه‌م پڕۆسه‌ی یه‌کخستنی ھێزی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێ کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌رێمی کوردستان یه‌ک ھێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کگرتووی خاوه‌ن دیسپلینی سه‌ربازیی ھه‌بێت."
سوپاسالاری پێشووی عێراق ڕوونی کرده‌وه: "ده‌مێکه پلانی یه‌کخستنی ھێزی پێشمه‌رگه ھه‌یه چوونکه ھه‌تا ھێزی پێشمه‌رگه یه‌ک نه‌خرێت و سهرکردایهتیییێکی نه‌بێت، کوردستان نابێته خاوه‌نی سوپایێکی تایبه‌ت به خۆی."
بابه‌کر زێباری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد: "پێویسته ھه‌موو ھێزه سه‌ربازییه‌کانی ھه‌رێمی کوردستان بکه‌ونه چوارچێوه‌ی سیسته‌می وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ھه‌تا له لایه‌ن یه‌ک لایه‌نه‌وه ده‌سه‌ڵات به سه‌ر ھێزی پێشمه‌رگه‌دا ھه‌بێت و ئه‌و فرهھێزیهی ئێستای ھه‌رێمی کوردستان نه‌مێنێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment