کوردپرێس:
مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به SNNی ڕاگه‌یاند: "گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه زه‌رووره‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسێی ئه‌منی شاره‌كه به هاوبه‌شی به‌ڕێوه ببرێت، ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانانیش پێداگری له‌سه‌ر به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردن ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش وه‌ک یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه خستۆته‌گه‌ڕ".
ناوبراو وتیشی: "که‌رکووک و مووسڵ و چه‌ند پارێزگایێكی دیكه جۆرێک له جۆره‌كان حوكمی سه‌ربازی تێیدا باڵاده‌سته و له‌و پێناوه‌شدا دانیشتن له نێوان پێكهاته‌كان له‌لایێک و وه‌زاره‌تی به‌رگری و پێشمه‌رگه‌ش كراوه به هاوبه‌شی به‌ڕێوه ببرێن".
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی یه‌كێتی ڕاشی‌گه‌یاند: "وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق موماته‌ڵه به به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆكان ده‌كات و هه‌ندێک له هێزه كوردییه‌كانیش به خستنه‌ڕووی هه‌ندێک مه‌رج و مه‌رجكاری جدی نیین تا ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر دۆسێی ئه‌منی بكرێت و پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه".
مه‌ریوان نادر ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "ئه‌مریكییه‌كانیش هاتوونه‌ته سه‌رخه‌ت و ڕه‌نگه ڕێگه نه‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه بكرێت تا دۆسێی ئه‌منی به هاوبه‌شی به‌ڕێوه نه‌برێت".
ناوبراو ئاشكراشی كرد: "به نێوه‌ندگیریی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌رگری به‌ڕێوه ده‌چن و به‌وه‌ش ڕێگرییه‌كانی توركمان و عه‌ره‌به‌كان و هه‌ندێک لایه‌نی كوردی كاریگه‌رییان نابێت و پێویستیشه پارتی مه‌رجی ناواقعی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکكه‌وتنه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment