ئەورووپا سەرکۆنەی بڕیارەکەی ئەمریکا دژ بە ئێران دەکات

بەشی ئێران/ کوردی- وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە لێدوانێکدا ناڕەزاییی بەرانبەر بە بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی قەدەغەکردنی کڕینی نەوتی ئێران بە ناڕەوا دەزانێت و ئەسەفی خۆی لەوبارەیەوە دەردەبڕێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 22ی نیسان کۆشکی سپی ڕایگەیاند ڕۆژی 2ی ئایار لێخۆشبوون بۆ ئەو هەشت وڵاتەی کڕیاری نەوتی ئێرانن درێژ ناکرێتەوە و هەر وڵاتێک لەو کاتە بەدواوە نەوتی ئێران بکڕێت سزای ئەمریکای دەخرێتە سەر. ئەو بڕیارەی ئیدارەی ترەمپیش کاردانەوەی فراوانی لە ئاستی نێوخۆ و دەرەوە و ناوچەکەدا لێکەوتەوە.

مایا کاسیانچیچ وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی لێخۆشبوون لە سزا ئابوورییەکان دژی ئێران ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لاوازتر دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: "ئێمە دڵگرانین لەو بڕیارەی ئەمریکا کە لەبارەی درێژنەکردنەوەی لێخۆشبوون بۆ کڕینی نەوتی ئێران دەریکرد. ئەو بڕیارەی ئەمریکا ڕێککەوتنی ئەتۆمیی بێ هێزتر و لاوازتریش دەکات. بەڵام بەوەشەوە تا ئەو کاتەی ئێران پێبەند بێت بە ڕێککەوتنەکە ئێمەش وەکوو یەکێتیی ئەورووپا ئیلتیزام بەو ڕێککەوتنەوە دەکەین."

شایانی باسە پاش بڕیارەکەی کۆشکی سپی هەردوو وڵاتی چین وتورکیا ناڕەزاییی خۆیانیان بەرانبەر بە بڕیارەکە دەربڕی و هیندستان و کۆریای باشووریش شاندیان ڕەوانەی ئەمریکا کردووە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکەن.

News Code 53280

Your Comment

You are replying to: .
captcha