کوردپرێس:
121 ساڵ لەمەوبەر و لە ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨، یەكەم رۆژنامەی كوردی بە ناوی "كوردستان" لە قاھیرەی پایتەختی میسر لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانەكان و لەسەر دەستی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی پێشەنگی كورد "میقداد مەدحەت بەدرخان" چاپ و بڵاو كرایەوە.
رۆژنامەی كوردستان ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو، كە ژمارە یەك تاكوو ژمارە پێنج لە قاھیرە و ژمارە شەش تاكوو ١٩ لە جنێڤ و ٢٠ تاكوو ٢٣ دووبارە لە قاھیرە و ٢٤ لە لەندەن و ٢٥ تاكوو ٢٩ لە ئەڵمانیا و ٣٠ و ٣١یش دووبارە لە جنێڤ بڵاو كراونەتەوە.
ھۆكاری پچڕپچڕ دەرچوونی رۆژنامەكە و دەرچوونی لە چەند وڵاتێك بە ھۆی ئەوەی كە میسر و ھەموو ناوچەكە لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا بووە، رەنگە لەو كاتەدا رێگەیان نەدابێت كە ھەموو ژمارەكان لە میسر دەربچن، بە تایبەتی كە بەناوی كورد و كوردستانەوە بووە.
رۆژنامەگەریی كوردی تا ئەمڕۆش گەڕان بووە بە دوای ناسنامە و شوناسێكی كوردی لە دنیای میدیادا و ھەندێك لە شۆڕەسوارەكانی مەیدانی رۆژنامەگەریی كوردی، ئەوانەی كۆچی دواییان كردووە بریتین لە "میقداد مەدحەت بەدرخان" خاوەنی (رۆژنامەی كوردستان ١٨٩٨ ) عەبدولكەریم ئەفەندی خاوەنی گۆڤاری (رۆژی كورد ١٩١٣) مستەفا پاشا یامولكی خاوەنی (گۆڤاری بانگ كوردستان ١٩٢٢) مێژوونووس حوسێن حوزنی موكریانی خاوەنی (گۆڤاری زاری كرمانجی ١٩٢٦) مامۆستا عەلائەدین سەجادی (خاوەنی گۆڤاری نزار) ماموستا ئەنوەر مائی خاوەنی (گۆڤاری رۆناھی) پیرەمیردی شاعیر (خاوەنی رۆژنامەی ژین) مەلا شەریف ڕەنگەرێژی خاوەنی (رۆژنامەی ئازادی ١٩٤٥) مامۆستا گیوی موكریانی خاوەنی (گۆڤاری ھەتاو ١٩٥٤).
ئەمە جگە لە سەدان نووسەر و رۆشنبیر و ھونەرمەند، كە دڵسۆزانە لە رۆژگاری خۆیدا بەشدارییان لە گەشەپێدانی رۆژنامەگەریی كوردیدا كردووە وەكوو: "عەبدوڵڵا گۆران / مەعرووف بەرزنجی /غەفوور میرزا كەریم / جەلالی میرازا كەریم / ئەمینی میرزا كەریم / ئەحمەد غەفوور/ مەلا ئەنوەر مائی / شاعیری ناسراو قانیع / مامۆستا شاكر فەتاح / محەمەد تۆفیق وردی / محەمەد مەولوود مەم / ساڵح حەیدەری / مامۆستایان هەژار و هێمن و لە هەموو بەشەكانی كوردستانیش بە سەدان كەسی تر".
هاوكات دوای ڕاپەڕینی 1991 لە هەرێمی كوردستان و دروستبوونی قەوارەی سیاسیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژنامەنووسی بە گشتی میدیا و چاپ و بڵاوكردنەوەی كوردی پێی نایە قۆناغێكی نوێ و شارستانیترەوە و چەندین قۆناغی بڕیوە و هاوكات لەگەڵ كەموكۆڕی و بەربەستەكانی كۆمەڵێك هەنگاوی جیددیی هەڵهێناوە. جیا لە ڕۆژنامەنووسیی كاغەزی، هاوكات میدیای ئەلكترۆنی و ڕۆژنامە و گۆڤار و هەفتەنامە و بڵاوكراوەی جۆراوجۆر دەستیان بە وەشان كردووە. لەگەڵ پەیدابوونی میدیای بینراو و تەلەڤزیۆن، ڕۆژنامە و میدیای نووسراو كەمڕەنگ بووەتەوە، بەڵام هێشتا كاریگەریی خۆی هەر ماوە.
ئێستا میدیا و مەیدانی ڕۆژنامەنووسیی كوردی بە سەدان ڕۆژنامەنووس و میدیاكاری لە ئاستە جیاجیاكان تێدایە و سەرقاڵی كار و چالاكین و چەندین سەنتەر، ناوەند و زانكۆ و ناوەندی ئەكادیمی لە هەرێمی كوردستان و دیکەی ناوچە کوردنشینەکان سەرقاڵی پێگەیاندنی خوێندكاری بوارە جیاجیاكانی میدیان.
به‌درخان و 121 ساڵ له‌رۆژنامه‌گه‌ریی
22ی نیسانی ئه‌مساڵ 121 ساڵ تێده‌په‌ڕبێت به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی نۆبه‌ره (كوردستان) كه له 22-4-1898 دا له ئاواره‌ییدا جووته برا میقداد به‌درخان و عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان له چاپخانه‌ی دار ئه‌لهلال له قاهیره به یارمه‌تیی نووسه‌ری ناوداری عه‌ره‌ب جۆرجی زێدان چاپ كرا و بووه سه‌رقافڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له كوردستاندا.
ده‌ستپێشخه‌رییێكی تاكه‌كه‌سی
رۆژنامه‌ی كوردستان، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردیی ئه‌هلیی تاكه‌كه‌سی بووه و ناوه‌خنێكی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیریی ناوازه‌ی هه‌بووه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌شی وامان لێده‌كات كه بۆچی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌بووه، میقداد به‌ردخان رووناكبیرێكی پایه‌دار بووه و زانیوێتی كورد حكوومه‌تی نییه، هیچ ده‌زگایێكی تری حكوومه‌تیش نه‌بووه ئه‌ركی ده‌ركردنی رۆژنامه‌یێک به زمانی كوردی له‌ئه‌ستۆ بگرێت، بۆیه خۆی ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردیی كردووه.
بیری نه‌ته‌وایه‌تی
شیعره‌كانی حاجی قادری كۆیی زۆر كاریگه‌ریی به‌سه‌ر میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان-ـه‌وه هه‌بووه به‌تایبه‌تی كه حاجی له ئه‌سته‌نبوڵ ژیاوه و زاراوه‌ی جه‌ریده و رۆژنامه‌ی له ساڵی 1890دا به‌كارهێناوه و ده‌ڵێت: "قائیمه و كه‌س نایكڕێت به پوولی رۆژنامه‌ی جه‌ریده كه‌وتوونه‌ته قیمه‌ت و شان). د.شێركۆ مه‌نگوڕی مامۆستای زانكۆ ده‌ڵێت: شیعره‌كانی حاجی قادری كۆیی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه و ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌قانه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی تێدا زاڵ بووه، چوونكه ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌ره‌تای چه‌كه‌ره‌كردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی بووه و وڵاتان ده‌یانویست بیری نه‌ته‌وه‌یی له شیعر و بابه‌ته‌كاندا بوونی هه‌بێت.
بۆچی رۆژنامه‌كه له میسر ده‌رچوو؟
بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی كوردستان، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان چووه میسر، چوونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێك نه‌بوو پشتگیری له كورد بكات، له‌و سه‌رده‌مه‌دا میسر له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كانی یاخی بوو، ئازادی له‌و وڵاته‌دا بوونی هه‌بوو، هه‌ربۆیه بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان قاهیره‌یان به شوێنێكی گونجاو زانی بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه‌یان. به‌ڵام كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی پێی زانین، رۆژنامه‌كه چووه ئه‌ورووپا.
یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی ئه‌هلی
ده‌رباره‌ی ئاڕاسته و هێڵی كاركردنی رۆژنامه‌ی (كوردستان)ی دایك بۆچوونی جیاواز هه‌یه، هه‌ندێك پێیوایه رۆژنامه‌كه ئۆرگانی (حزبی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی) بووه. هه‌ندێكی تریش پێیان وایه (به یارمه‌تیی لایه‌نی ماسۆنی و ئه‌رمه‌نی ده‌رچووه). بۆچوونی تریش هه‌یه كه ده‌ڵێت: رۆژنامه‌كه پشتگیریی ئینگلیزی هه‌بووه.
پاراستنی شوناس و زمان و كلتوور
ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی مێژووی ده‌رچواندنی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌وه كه‌مێك دوای ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌رمانین، به‌ڵام له‌ڕووی شوناس و تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ربه‌خۆیی رۆژنامه‌كه، چه‌ند هه‌نگاوێك پێش ئه‌وان كه‌وتووین. ئه‌وه‌تا ده‌بینین، یه‌كه‌مین رۆژنامه به زمانی توركی (ته‌قویمی وه‌قایع) له 1832، یه‌كه‌مین رۆژنامه به زمانی فارسی له ئێران‌دا (كاغەز اخبار) له 1851 و یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ش له عیراقدا (زه‌ورا) له 1869 ده‌رچووه، كه هه‌رسێكیشیان به‌پێچه‌وانه‌ی (كوردستان)ـه‌وه، رۆژنامه‌ی ره‌سمی بوون و زمانحاڵی ده‌سه‌ڵات بوون.
دروشمی رۆژنامه‌كه
له ژماره شه‌شی رۆژنامه‌ی كوردستان-ـه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان بووه‌ته سه‌رنووسه‌ر و له ساڵی 1899 له جنێف بڵاو كرایه‌وه، لێره‌وه نووسین و شێوازی رۆژنامه‌كه گۆڕا. دروشمی رۆژنامه‌كه‌ش له ژماره یه‌كه‌وه تا دوایین ژماره بریتی بوو له كوردان راپه‌ڕین به‌رپا بكه‌ن و هونه‌ر و زانست فێر بن.
پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام
ده‌مێكه كورد یادی رۆژنامه‌گه‌ریی خۆی ساڵانه له 22ی نیسان ده‌كاته‌وه و وه‌ك پێیه‌وه دیاره، ساڵ له‌دوای ساڵ ئه‌م یاده گه‌رمتر ده‌كرێته‌وه و له میدیاكاندا بایه‌خی زۆرتری پێده‌درێت. ئه‌م بایه‌خپێدانه، په‌یوه‌ندیی به كارمه‌ند و رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه هه‌یه، كه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت هیچ نه‌بێت رۆژێك و جه‌ژنێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت.
یادی ئه‌مساڵ 2019 ده‌كاته 121مین ساڵی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، له‌وانه‌یه 121 ساڵ بۆ مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی زۆر بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه به‌گشتی و ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تی به‌راورد بكه‌ین، زۆر نییه و گه‌لێك كه‌مه. یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌وان به‌ناوی Relation: Aller Furnemmen له كانونی دووه‌می 1609 له شاری ستراسبورگ ده‌رچوو. هه‌ر له ژماره‌ی یه‌كه‌وه، كۆمه‌ڵێك هه‌واڵی: كێلن، ئه‌نتڤێرپێن، رۆما، ڤیه‌ننا، پراگی تێدا بوو. یه‌كه‌م سه‌رنووسه‌ری ئه‌م رۆژنامه‌ی سه‌ره‌وه (یۆگان كارلۆس)ی چاپچی بوو، كه پێشتر رۆژنامه‌ی ده‌ستنووسی بڵاوده‌كرده‌وه.
دامه‌زرێنه‌رانی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له ناوه‌ڕۆك و هه‌واڵ دانان، له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌رانی رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌ورووپا، جگه له ساڵه‌كان، جیاوازیمان زۆر نییه، چوونكه له كوردستانیش چاپچییه‌كان هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌یان نا و هه‌ر ئه‌وانیش رۆژنامه و گۆڤاریان به زمانی كوردی ده‌رده‌كرد وه‌ك: حوسێن حوزنی موكریانی و پیره‌مێردو گیو موكریانی و هه‌ندێكی تریش.
یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئێمه 289 ساڵ دوای یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌وان، به‌ناوی كوردستان له ساڵی 1898 چاپ كرا، كه له ماوه‌ی پێنج ساڵ ته‌نها 31 ژماره‌ی له پێنج وڵات و شوێنی جیا به چوار لاپه‌ڕه‌ی فولسكاپ لێده‌رچوو. ئێمه جیاوازیمان به‌ته‌نها ئه‌و 289 ساڵه له ده‌ركردنی رۆژنامه نییه، به‌ڵكو جیاوازی هه‌ره گه‌وره له‌وه‌یه، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی یه‌كه‌م رۆژنامه، زۆر به رێكوپێكی له‌سه‌ر ده‌ركردنی یه‌ك له‌دوای یه‌كی رۆژنامه و گۆڤاره‌كانیان تائێستاش به‌رده‌وامن، كه‌چی «كوردستان»ی ئێمه زۆر پچڕپچڕ و ناوه‌ناوه ده‌رده‌چوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ورده به‌راوردیێكی تر له‌جۆری هه‌واڵه‌كان بكه‌ین، یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئێمه‌ش، هه‌واڵی میسر و سودان و كوردستانی تێدایه.
جیاوازی تر، له‌و كاته‌ی یه‌كه‌م رۆژنامه له ئه‌ورووپا ده‌رچوو، زمانی ئه‌وان ده‌مێك بوو داستان، كتێبـی فه‌لسه‌فه و ئاینی، شیعر و كتێبـی زانستی و سه‌فه‌رنامه‌ی پێده‌نووسرا، زمانی ئه‌وان بۆ ئه‌و كات، ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، به‌یه‌ك رێنووس ده‌نووسرا، چاپخانه بووبووه یارمه‌تییێكی زۆرباش بۆ پته‌وكردنی زمانی ئه‌وان و بڵاوكردنه‌وه و فێربوونی خوێندنه‌وه و نووسین.
جیاوازییه‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نییه، به‌ڵكوو له‌ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی چاپكراوی جیهان، له ته‌واوی وڵاته‌كانی ئه‌ورووپا رۆژنامه‌و گۆڤار هه‌میشه و به‌رده‌وام ده‌رچوون و خوێنه‌ری ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌یزانی له‌كوێ چاوه‌ڕێی چ رۆژنامه یان هه‌فته‌نامه‌یێک بكا.
یه‌ك له‌مه‌رجه گرنگه‌كانی رۆژنامه، جگه له‌وه‌ی، كه پێویسته بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ هه‌بێت، ژانری هه‌مه‌ڕه‌نگ وه‌ك: هه‌واڵ، ریپۆرتاژ، وتار، ئینته‌رڤیو، گۆشه...هتد هه‌بێ، پێویسته كاتی ده‌رچوونی بزانرێ و كڕین یان وه‌گیركه‌وتنیشی بۆ خوێنه‌ر ئاسان بێ.
له‌م یادانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و پاش 121 ساڵ، پێده‌چێت كات گه‌یشتبێته ئه‌وه‌ی چاومان زیاتر بكه‌ینه‌وه‌و تێبگه‌ین، كه ئێمه‌ی كورد، مێژوویێكی هه‌ژار و پچڕپچڕی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی شارمان هه‌یه، به‌ڵام مێژوویێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی راگه‌یاندنی شۆڕش و خه‌بات و شاخمان هه‌یه.
مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، زیاتر له مێژووی كورد و خه‌باتی سیاسیی كوردی ده‌كات، كه پڕیه‌تی له به‌رزی و نزمی، كه‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه.
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان كوڕی میر به‌درخان پاشایه، ساڵی له‌دایكبوون و كۆچی دواییی نه‌زانراوه، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان ناوێكی ئاوێته‌یه، ئه‌م شێوه ناونانه عوسمانییه‌كان و كورده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له فه‌ره‌نسییه‌كانیان وه‌رگرتووه بۆ ناونانی ڕۆڵه‌كانیان.
ساڵی 1891 چووه‌ته میسر، ساڵی 1898 له قاهیره پێنج ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی (سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی عوسمانی) گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئیستانبوڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م، براكانی تووشی ئه‌شكه‌نجه و زیندانیكردن نه‌بنه‌وه.
ساڵی 1899 له‌گه‌ڵ (عه‌لی به‌گی) برایدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن زه‌مینه بۆ شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆش بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رناكه‌ون، هه‌ندێك له مێژوونووسه‌كان ده‌ڵێن: "میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان یه‌كێك بووه له ئه‌ندامه چالاكه‌كانی پارتی (ئیتحاد و ته‌ره‌قی)"، ساڵی 1906 له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌توركیا نه‌فی كرا.
ساڵی 1910 و ماوه‌یێک پاش راگه‌یاندنی حكوومه‌تی ده‌ستووری له ئیستانبوڵ به‌شداریی كردووه له‌دامه‌زراندنی (جه‌معیه‌تی نه‌شری مه‌عاریفی كوردی) به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ش، ماوه‌یێک كراوه به موته‌سه‌ریفی شاری ده‌رسیم، به‌ڵام له‌و ساڵه به‌دواوه هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ژیانی نازانرێت.
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان جگه له‌وه‌ی كه یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌نووس و دامه‌زرێنه‌ری بزاڤی كوردییه، چاپخانه‌یێكیشی به‌ناوی (چاپخانه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان) له قاهیره دامه‌زراندووه، كه به‌یه‌كه‌مین چاپخانه‌ی كوردی ده‌ژمێردرێت.
میقداد مه‌دحه‌ت جگه له زمانی خۆی و زمانی توركی و عه‌ره‌بی، زمانی فه‌ره‌نسیشی به‌باشی زانیوه، بۆیه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستاندا، كارتێكی به‌زمانی فه‌ره‌نسی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه شارستانیبوونی عه‌قڵی میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان نیشان ده‌دات.
به‌درخانییه‌كان
به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌چنه‌وه سه‌ر خالدی كوڕی وه‌لید یه‌كێك له‌سه‌ركرده هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئیسلام، بۆیه جاروبار به بنه‌ماڵه‌ی خالید ناو ده‌برێن.
باپیره گه‌وره‌ی به‌درخانییه‌كان هه‌ر زوو دوای هیجره‌ت له عه‌ره‌بستانه‌وه كۆچیان كرد بۆ كوردستان، شاری جه‌زیره‌ی ئیبن عومه‌ریان دروست كرد، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به عه‌زیزی ناسرا، تا ساڵی 1847 حكومڕانییان كرد حكوومه‌تی عه‌زیزی تا رۆژگاری فه‌رمانڕه‌واییی سوڵتان سه‌لیم ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بوون، ساڵی 1839 میر به‌درخان له‌لایه‌ن سوڵتانه‌وه كرایه سه‌ركرده‌ی فه‌خریی له‌شكری عوسمانی و له جه‌نگی (Nisib) دا به‌شدار بوو له‌و شه‌ڕه‌دا توركه‌كان له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای (كوڕی مه‌حه‌مه‌د عه‌لیی گه‌وره‌وه) زۆر خراپ شكێنران، میر به‌درخان هێزه‌كه‌ی خۆی كشانده‌وه دیاربه‌كر و له‌وێشه‌وه بۆ جه‌زیره و كه‌ڵكی له شكانی تورك وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی بگه‌یه‌نێته هه‌كاری و لێره‌یش خه‌لكی ناوچه‌كه به‌گه‌رمی پێشوازییان لێ كرد.
عومه‌ر پاشا كرایه مارشاڵی ئه‌نادۆل و فه‌رمانی پێدرا له‌شكرێك پێكه‌وه بنێت و دژی میری كوردان بكه‌وێته ڕێ، توركه‌كان له دیاربه‌كر كۆ بوونه‌وه و له‌وێوه دژی میری كورد كه‌وتنه ڕێ، شه‌ڕی بێ ئه‌نجام ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام به‌درخان ناچار بوو بكشێته‌وه قه‌ڵای ئێڤراك، دوای چه‌ند مانگێك به‌رگری قه‌ڵاكه كه‌وت و له‌وێ ده‌وروبه‌ری شه‌ش مانگ مایه‌وه و ئینجا دوور خرایه‌وه دورگه‌ی كریت، رێگه درا به میر به‌درخان دووسه‌د كه‌س له پیاوه‌كانی له‌ته‌ك خۆیدا به‌رێته كریت ئه‌وانه‌ی رۆڵێكی گه‌وره‌یان له‌دامركاندنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی ساڵی 1856 ی گرێكه‌كاندا بینیٍ.
له پاداشتی ئه‌وه‌دا میر به‌درخان هێنرایه‌وه ئه‌سته‌نبوڵ و رێگه‌ی پێدرا له‌وێ جێ‌نشین بێت، ساڵی 1866 واتا دوای ده ساڵ به‌درخان تا كۆچی دوایی له ساڵی 1870 دا له دیمه‌شق نیشته‌جێ بوو.
به‌درخان پاشا له گوندی ساڵحیه كه سه‌عاتێك له دیمه‌شق دووره به‌خاك سپێردرا، گۆڕه‌كه‌ی نزیك گۆڕی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی- ه.
به‌درخان 90 كوڕی دوای خۆی به‌جێهێشت، ئه‌م بنه‌ماڵه گه‌وره‌یه هه‌میشه به دروستكردنی بزووتنه‌وه‌ی دژ به حكوومه‌تی عوسمانی- ه‌وه خه‌ریك بوون، شفره‌یێكی تایبه‌ت به به‌درخان هه‌یه كه ده‌قه‌كه‌ی ده‌ڵێت: گشت به‌درخانییه‌كان پایه و مه‌قام و توانایان هه‌رچییێک بێت گیرۆده‌ی دوورخستنه‌وه و به‌ندی و ئه‌ساره‌ت بوون.
له دواساڵی ژیانیدا له‌پێناو یه‌كگرتنی وڵاته‌كه‌ی رووی كرده ڕووسیا ئه‌و دوو به‌درخانییه به گه‌رمی دوای ئه‌م شه‌پۆله كه‌وتن "كامیل به‌گ و عه‌بدولڕه‌زاق به‌گ" بوون ساڵی 1917 ئه‌م دووانه له‌لایه‌ن ڕووسیاوه كرانه والی به‌دلیس و ئه‌رز رۆم، ساڵی 1918 عه‌بدولڕه‌زاق به‌گ له لایه‌ن توركه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا و له مووسڵ به‌ند كرا، ده‌ڵێن كامیل به‌گیش له ته‌فلیسی جۆرجیا بووه.
ساڵی 1908 حسێن پاشا و حه‌سه‌ن به‌گ بوونه نوێنه‌ری كوردستان له په‌رله‌ماندا، یه‌كسه‌ر دوای هه‌ڵبژاردنیان فه‌رمانی گرتنیان ده‌رچوو ئه‌وانیش په‌نایان برده به‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان و له‌وێ شه‌ش مانگیان به ئاواره‌یی برده سه‌ر، توركه‌كان حسێن پاشایان ده‌ستگیر كرد و به دزییه‌وه كوشتیان.
یه‌كێك له‌وانه‌ی له شاخ له‌گه‌ڵیان بوو ناوی "سلێمان به‌گ"ه، ئه‌ویش به‌درخانیه، سێ ساڵ دوای ئه‌و ده‌ربه‌ده‌رییه‌ی مایه‌وه و له‌ئه‌نجام له ده‌رگوڵ له‌لایه‌ن سیخوڕه‌كانی ئه‌وڕه‌حمان ئاغای شه‌رناخه‌وه كه دوژمنی باوه‌كوشته‌ی به‌درخانیه‌كان بوو، ده‌ستگیر كرا.
عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی به‌درخان كه وا دیاره یه‌كێك بوو له‌هه‌ره مۆدێرنه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و ماوه‌یێک سه‌رنووسه‌ری كوردستانی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی بوو یه‌كێك له ئه‌ندامانی وه‌فدی كوردی بووه بۆ یه‌كه‌م كۆنفراسی توركه لاوه‌كان كه رۆژی چواری شوباتی ساڵی 1902 له پاریس به‌سترا، ده‌رباره‌ی ده‌ڵێت عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان یانزه ساڵان له‌سویسرا ژیا و هه‌ر له‌وێش ژنێكی سویسری هێنا، ده‌ڵێن پیاوێكی زۆر دووربین و دونیادیده و خاوه‌ن دید و بۆچوونی پێشكه‌وتن خواز بووه، له كاتی شه‌ڕی نێوان تورك و یۆنانیه‌كاندا كرایه موته‌سه‌رفی ئایدن، له‌وێش زۆر باش ره‌فتاری كردووه، حكوومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه زۆره‌ی به‌رماڵ و موڵكی به‌درخان كه‌وتووه، بڕیاری داوه مانگانه 200 لیره‌ی توركی خانه‌نشینی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ببڕێته‌وه.
یاساكانی رۆژنامه‌گه‌ری و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری بڵاو ده‌كرێنه‌وه
لقی سلێمانیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا چه‌ند چالاكییێکی ئه‌نجام دا.
له‌و باره‌یه‌وه كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی دووشه‌ممه 22-4-2019 له‌یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا لقه‌كه‌مان چه‌ند چالاكییێک له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی ئه‌منه‌سووره‌كه ئه‌نجام ده‌دات كه‌خۆی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و یاسای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ده‌بینێته‌وه كه له دووتوێی كتێبێكدا پێشكه‌ش به میوانانی ده‌كات.
میدیا و پرسی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی 121 هه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی ده‌به‌ستێت.
به‌چاودێریی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌سه‌رپه‌رشتیی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌شی ته‌كنیكی میدیای كۆلێژی كارگێڕی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی ده‌به‌ستێت.
له‌وباره‌یه‌وه پ.ی.د. كاوه ره‌زا مامۆستا له به‌شی ته‌كنیكی میدیای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی یادی 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌وه، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی له‌ژێر ناونیشانی میدیا و پرسی نه‌ته‌وه‌یی له سلێمانی ده‌به‌ستێت.
ناوبراو وتیشی: كۆنفرانسه‌كه سه‌عات 9ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 20-4-2019 له ئوتێل تایتانیك ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت كه تێیدا چه‌ندین پانێڵ و توێژینه‌وه‌ی میدیای پێشكه‌ش ده‌كرێت.
Your Comment