لە چیای حەمرین ئەمیرێكی داعش كوژرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئەنجامی ئۆرپراسیۆنێکی هێزە عێراقییەکان لە زنجیرە چیای حەمرین ئەمیر و تیرۆریستێكی مەترسیداری داعش کوژراوە كە دەستی لە چەندین كردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە.

کوردپرێس: لە راگەیێندراوێکی دەزگای دژە تیرۆری عێراقدا هاتووە، هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، تیرۆریستێكیان لە زنجیرە چیای حەمرین كوشتووە و ئە تیرۆریستە كوژراوە خەڵكی شارەدێی گوڵاڵە (جەلەولا)ی سەر بە خانەقینە.

راگەیاندراوەكە ئاشكرای كردووە، تیرۆریستە كوژراوەكە بەرپرسی ئاسایشی گشتیی بەناو ویلایەتی دیالە بووە، هەروەها بەرپرسی پلاندانانی كردەوە تیرۆریستییەكان بووە لە چوارچێوەی پارێزگاكانی دیالە و كەركووک و چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە خانەقین و گوڵاڵە و قەرەتەپە ئەنجام داو، هەروەها بەرپرسی رفاندنی هاووڵاتییان بووە لە رێگای نێوان كەركووک-بەغدا و دوای چاودێری كردنی وردی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، بە هەمائەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كوژراوە".

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 53253

Your Comment

You are replying to: .
captcha