کوردپرێس:
فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی عێراق له میانی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند: به‌غدا به‌شه‌مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی بۆ مانگی یه‌ک و دوو هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو و بۆ هه‌ر مانگ 317 ملیار دیناری ناردووه به‌ڵام مانگی سێ و چوار زیاتر بوو، جگه له‌وه‌ی مووچه‌ی مانگه‌که هه‌مووی نێردراوه زیاده‌یێکیشیان وه‌ک ته‌واوکاری مووچه‌ی مانگه‌کانی یه‌ک و دوو ناردووه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه زیادی کرد: بابه‌تی پاشه‌كه‌وت لای ئێمه له یاسای بودجه‌دا نییه و ئێمه به‌پێی یاسای بودجه كارمان كردووه و مووچه‌ی چوار مانگی ئه‌مساڵمان به ته‌واوی بۆ هه‌رێمی کوردستان ناردووه.
فوئاد حسێن گوتیشی: دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی مووچه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و دۆخه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو كه بودجه نه‌نێردرا بۆ كوردستان ئێستا پاشه‌كه‌وتی مووچه لاچووه هه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌كه‌یه كه ئه‌وه‌ش له ئاینده‌دا چاک ده‌كرێته‌وه.
ناوبراو له‌باره‌ی ڕه‌وانه‌کردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌وه ڕوونی کرده‌وه: "كێشه‌یێک هه‌بوو ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كرا. ئێستا من وه‌ک وه‌زیر واژۆم كردووه و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش وه‌ک وه‌زیری به‌رگریی به‌وه‌كاله‌ت ڕه‌زامه‌ندی نواندووه و له‌م ڕۆژانه‌دا بڕی ئه‌و 68 ملیاره هی چوار مانگ به‌سه‌ریه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت."
وه‌زیری داراییی عێراق له کۆتاییدا باس له شێوازی هاوتاكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: من یاسایێک به‌ده‌ستمه‌وه‌یه كه یاسای بودجه‌یه و گرنگه، هه‌تا من له‌و پۆسته‌دا بم پابه‌ندی یاسا ده‌بم و ده‌سه‌ڵاتی خۆم به‌كار ده‌هێنم و هیچ كات ناهێڵم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕدرێت، ئه‌گه‌ر منیش له‌و پۆسته‌دا نه‌مام ئه‌وا هه‌ر كه‌سی‌تر بێت خۆ ده‌بێت ئه‌ویش پابه‌ندی یاسا بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment