به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ که له میتینگی مه‌یدانی ماڵ ته‌په‌ی ئه‌و شاره له‌ژێر دروشمی "ده‌ستپێکێکی نوێ بۆ ئه‌سته‌نبۆڵ" قسه‌ی ده‌کرد له لێدوانێکدا گوتی: سه‌ره‌کیترین ئامانجی سیاسه‌ت خۆشحاڵ‌کردنی مرۆڤه‌کانه. ده‌بێ سه‌ره‌تا له سیاسه‌تدا ئه‌م بابه‌ته له‌به‌رچاو ده‌گیردرێت و به‌پێی ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه بکرێت. باوه‌ڕ و ڕوانگه‌ی هه‌ر که‌سێک جیاوازه. هه‌رگیز سیاسه‌ت، شڵه‌ژاندنی بیر و باوه‌ڕه جیاوازه‌کان نییه. سیاسه‌ت تێڕوانینه بۆ کێشه‌کان له ڕێگای بایه‌خ، دنیابینی، ڕوانگه و باوه‌ڕه‌کانی خۆمان و هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێچارێکی گونجاو بۆ چاره‌کردنی کێشه‌کان. ئه‌م وانه‌یه هیچ که‌س له بیری نه‌باته‌وه؛ سیاسه‌ت زیاتر له هه‌ر شتێک دۆزینه‌وه‌ی ڕێچارێک بۆ کێشه‌کانه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019ی زایینی ته‌واو بوو و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گه‌لی تورکیا سه‌رکه‌وت. هیچ که‌س له‌بیری نه‌باته‌وه، له‌م وڵاته‌دا گه‌ل هه‌رچی بڵێت هه‌مان ده‌بێت. وه‌بیری بهێننه‌وه باوکمان [ئاماژه به مسته‌فا ئاتاتورک بنیاتنه‌ری کۆماری تورکیا] چی وتبوو: "بێگومان سه‌روه‌ری بۆ خه‌ڵکه". من هه‌رگیز نابمه سیاسه‌توانێک که به بۆنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمه‌وه بیرۆکه‌ی خۆم بسه‌پێنمه سه‌ر گه‌له‌که‌م. مرۆڤ ناتوانێت به بێ حه‌ق، یاسا و عه‌داله‌ت ژیان به‌سه‌ر ببات. له‌مه‌ودا دیموکراسییێکی به‌ره‌ی نوێ له ئه‌سته‌نبۆڵ جێبه‌جێ ده‌کریت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment