به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نۆژین دێریک وته‌بێژی فه‌رمیی هێزه‌کانی ئاسایشی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا باسی له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی سوپای سووریای دیموکرات کرد بۆ سه‌ر شانه نوستووه‌کانی داعش له‌و وڵاته و ڕای‌گه‌یاند: پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعش ناوچه‌که پڕۆسه‌ی شه‌ڕێکی نوێ ده‌ستی پێکردووه. له‌م پڕۆسه‌دا هێزه‌کانی سوپای سووریای دیموکرات هاوشانی هێزی ئاسایشی نێوخۆی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ له‌ناوبردنی شانه نوستووه‌کانی داعش له‌و ناوچانه چڕ کردۆته‌وه و له ڕاستیدا گرنگترین ڕاسپێردراویش ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت و بۆ ئاسایشی ناوچه‌که به‌رپرسیارێتییێکی گه‌وره له‌سه‌ر شانی هێزی ئاسایشی نێوخۆی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریادایه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: شانه نوستووه‌کانی داعش زیاتر له ناوچه‌کانی ڕه‌قه، ته‌بقا، مه‌نبه‌ج و به‌تایبه‌ت دێره‌زوور جموجووڵ ده‌که‌ن و ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی خۆکوژی ده‌که‌ن. له ناوچه‌که نه‌ک هه‌ر شانه‌ی نوستووی داعش به‌ڵکوو شانه‌ی نوستووی گرووپه‌کانی سه‌ر به تورکیاش هه‌ن و به‌تایبه‌ت له ئه‌لباب، جرابلۆس و ئیدلب شانه نوستووه‌کان جموجووڵێکی زۆریان هه‌یه و پلان‌داڕێژی بۆ هێرشه‌کانیان ده‌که‌ن. شانه نوستووه‌کان په‌یوه‌ندییێکی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ تورکیا و چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی له‌و وڵاته وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment