عەبدوڵڵا گویل لەبارەی هێرش کردنە سەر ڕێبەرانی جەهەپە هاتە دەنگ

بەشی تورکیا- عەبدوڵڵا گویل، یازدەهەمین سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا ئاماژە دەکات بە هێرش کردنە سەر کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل و دەڵێت: هیوادارم هەمووان دەرکیان بە مەترسییەکانی پەرەدان بە سیاسەتی نەفرەت کردبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا گویل، یازدەهەمین سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا ئاماژە دەکات بە هێرش کردنە سەر کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی سەربازانی سوپای تورکیا لە ئەنقەرە و پەیامێکی لە ئەژماری تایبەتی تویتەری خۆیدا بڵاو کردەوە و دەنووسێت: هێرشێک کە دژ بە سەرۆکی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ئەنجام درا ئیدانە دەکەم. هیوادارم هەمووان دەرکیان بە پەرەدان بە سیاسەتی نەفرەت کردبێت.

شایانی باسە کە جگە لە عەبدوڵڵا گویل، ئەندامانی دەوڵەتی تورکیا لەوان ئیبراهیم کالن، وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا، عومەر چیلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشە، نومان کورتولموش سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا، سولەیمان سویلۆ وەزیری ناخۆ و عەبدولحەمید گویل وەزیری داد و مستەفا شنتوپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە چەند پەیامی جیاوازدا هێرشەکەیان بۆسەر سەرۆکی جەهەپە مەحکووم کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 53243

Your Comment

You are replying to: .
captcha