کوردپرێس:
نزیکه‌ی 7 مانگ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی هه‌رێمی کوردستان تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام هێشتا ڕێککه‌وتنی نێوان حیزبه به‌شداربووه‌کان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتوو یه‌کلا نه‌بۆته‌وه.
له‌مباره‌وه عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی ئاماژه‌ی به کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 21ی نیسانی 2019ی یه‌کێتی کرد و به تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "کۆبوونه‌وه‌که کۆبوونه‌وه‌یێکی ئاسایی بوو و بابه‌ت و پرسه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی تێدا تاوتوێ کرا. ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی پۆسته‌کان ڕێککه‌وتووین به‌ڵام ڕێککه‌وتنه‌که‌مان واژۆ نه‌کردووه. ئێمه بۆ واژۆکردن کێشه‌مان نییه، به‌ڵام پارتی داوای لێ‌کردین کاتی زیاتریان بده‌ینێ بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتنه‌که و تاوه‌کوو ئێستاش هیچ واده‌یێکمان بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتن دیاری نه‌کردووه".
شایانی باسه؛ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ماوه‌ی 202 ڕۆژه ئه‌نجام دراوه به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا هه‌وڵه کرده‌ییه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ ده‌ستیان پێنه‌کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment