کوردپرێس:
هۆشیار عه‌بدوڵڵا به که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ئێن ئاڕ تی گوتی: حکوومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی ڕاست ناكه‌ن له‌باره‌ی دیاری کردنى ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که له داهاتی نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌كاندا هه‌یه.
ناوبراو له‌باره‌ى داهاته ناوخۆییه‌کانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا که داهاته ناوخۆیییه‌كان به‌هۆی باجه‌وه به سه‌ر هاووڵاتییانه‌وه زیاد بووه و یه‌كێتی و پارتی ده‌یبه‌ن بۆ خۆیان و مامه‌ڵه‌یێكی نادروستیش به پاره‌ی نێردراوی به‌غداوه ده‌كرێت كه بۆ هه‌رێم دێت.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا وتیشی: ده‌بێت پێشمه‌رگه هێزی کاک و مام و دكتۆر و شێخ و وه‌ستا نه‌بێت به‌ڵکوو هێزی نیشتمانی بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment