دادگای عێراق سزای لە سێدارەدانی بۆ 4 ئەندامی داعش دەرکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا سزای لەسێدارەدانی بۆ چوار کەس دەرکرد بە هەڵواسین، بە تاوانی ئەنجامدانی "تاوانی تیرۆریستی" لە عێراق و سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیێکدا بڵاویکردەوە: "دەستەی یەکەم لە دادگای تاوانەکانی کەرخ سەیری دۆسیەی چوار تاوانباری کردووە بە تاوانی ئەندام بوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و ئەنجامدانی کردەوەی تاوانکارییی لە دژی هاوڵاتیانی بێ تاوان و بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و ئارامی لە ناوخۆی عێراق و سووریا.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەو تیرۆریستانە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە دادگایی کراون، دوای ئەوە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە ڕادەست کراونەتەوە و پێشتر لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکرابوون.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو کەسانە بەگوێرەی "مادەی ٤ی یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٠٥ دادگایی کراون.

مانگی شوباتی ئەمساڵ سوپای عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی سوریای دیموکرات ٢٨٠ چەکداری دەستگیرکراوی داعشی ڕادەست کردوون، زۆربەیان عێراقی و بیانی بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 53238

Your Comment

You are replying to: .
captcha