کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاوی کردەوە، ئایەتوڵڵا خامنەئی ڕابەری باڵای ئێران ژەنەڕاڵ حسێن سەلامی وەک فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران دیاری کردووە، لە جێگەی ژەنەڕاڵ محەمەد عەلی جەعفەری.
فەریق حسێن سەلامی پێشتر جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران بووە.
محەمەد عەلی جەعفەری کە لە پۆستەکەی دووخراوەتەوە لە ساڵی ٢٠٠٧وە کراوەتە فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و بە گوێرەی ئاژانسی ئیرنا لەمەو دوا پۆستێکی بواری کلتوری و ڕۆشنبیریی پێ دەستپێردرێت.
Your Comment