کوردپرێس: محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گوتاری دەستپێكی لووتكەی پەرلەمانی دراوسێكانی عێراق، سوپاسی ھەموو ولآتانی دراوسێی كرد لەوەی لە پرسی تیرۆر ھاوكاریی كردووە، داواشی كرد، ھاوكاری عێراق بكەن بۆ لەنێوبردنی ھزری تیرۆر و ئاوەدان كردنەوەی عێراق لە ھەرێمی كوردستانەوە تا بەسڕە و راشیگەیاند: عێراق سوورە لەسەر پاراستنی سەقامگیری دراوسێكانی.
بۆ یەکەمجارە لە یەککاتدا شاندی دیپلۆماسی چەند وڵاتێکی دراوسێی عێراق پێکەوە دەگەنە فرۆکەخانەی بەغدا. شاندی پەرلەمانتارانی سوریا، سعودیە، ئێران، تورکیا، ئوردن و کوەیت. پێکەوە لە بەغدا بەشداری لووتکە پەرلەمانتارانی وڵاتانی دراوسێی عێراق دەکەن.
لووتکەکە یەک رۆژ دەخایێنێت و لەژێر سەرپەرشتی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەرێوەدەچێت. حەلبووسی دەڵێت: "ئەوەی ئێمەی بە دراوسێکانمانەوە بەستووەتەوە ئایین، پەیوەندی کۆمەڵایەتی، بەرژەوەندی و ھەڵکەوتەی جوگرافی ھاوبەشە و چارەنووسی ھەموومانی پێکەوە گرێداوە".
ئەم لووتکەیە بە ھەنگاوێکی گرنگ بەئاراستەی گۆڕانی سیاسەتی دەرەوەی عێراق سەیر دەکرێت. بەھەبوونی چەند کێشەیێک لە یەککاتدا لە دەوروبەری عێراق، وەک بەردەوامی شەڕ لە سووریا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رۆڵی نێوەندگیر و ئەرێنی دەبینێت لەنێوانیاندا.
سەرەرای ھەموو ئەمانەش عێراق 15 ساڵە شەڕ و ئاڵۆزی تێدایە و ملیاردھا دۆلاری دەوێت بۆ بنیادنانەوەی ناوچە وێرانبووەکانی و دەیەوێت بەم ھەنگاوانەی وڵاتانی دراوسێی بەشدار بکات لە پرۆسەی بنیادنانەوەی وڵاتەکەی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment