داخستنی گەرووی هۆرمۆز خەسارێکی ئەوتۆ لە ئەمریکا نادات

بەشی ئێران- سەرۆکی کۆمیتەی سیاسی فراکسیۆنی ئۆمید لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەمریکا دەبێت چۆنییەتی هەوڵەکانی ئەمریکا بناسین و وەڵامی دروستیان بدەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەلال میرزایی سەرۆکی کۆمیتەی سیاسی فراکسیۆنی ئۆمید لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی دا بە وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەوڵە دوژمنکارانەکەی ئەمریکا دژ بە سوپای پاسداران و وتی: لەبەرا دەبێت چەندوچوونی هەوڵەکانی ئەمریکا تاوتوێ بکەین و بیانناسین و ئامانجی ئەو هەوڵانەمان بۆ دەرکەوێت.

سەرۆکی کۆمیتەی سیاسی فراکسیۆنی ئۆمید لە پەرلەمان جەخت دەکاتەوە داخستنی گەرووی هۆرمۆز دەستپێکی شەڕێکی قورسە کە لێکەوتەکەی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین دەگرێتەوە، بە ئاوڕدانەوە لە هاوردەی نەوتی ئەمریکا، ئەو وڵاتە کەمترین خەسار لە داخستنی گەرووی هۆرمۆز دەبینێت، بەڵام خەسار لە ئێمە دەکەوێت، هەروەها لە چین، هێند، کوریای باشوور و ئەورووپا خەسار دەکەوێت نەک ئەمریکا. ئێمە دەبێت ڕێکاری دیکە بۆ وەڵامدانەوەی ئەمریکا بدۆزینەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53226

Your Comment

You are replying to: .
captcha