کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژماره‌یێک كۆمپانیای بیانی له ‌ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌ست به‌كاركردن له ‌بواری نه‌وت و گاز ده‌كه‌ن و وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ دەڵێت: هاتنی ئه‌و كۆمپانیایان ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی هه‌لی كار له‌ ناوچه‌كه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ژماره‌یێک كۆمپانیای بیانی له‌ چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، له ‌سونوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كار ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و هه‌ر گرفتێكیش ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه‌ بۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانن.

به‌وته‌ی هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، ده‌نگۆیێک هه‌یه‌ چه‌ند كۆمپانیایێكی بواری غازی سروشتی داوایان كردووه‌، غازی سنووره‌كه‌ هه‌نارده‌ بكه‌ن، ده‌شڵێت: "هه‌ر كاتێک پرۆپۆزه‌ڵیان پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی وێستگه‌یێكی غازی دروست بكه‌ن، به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان و گرێبه‌سته‌ دوو لایه‌نه‌كان، ئێمه‌ش هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".

وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به‌ زیادبوونی هه‌لی كار له‌ ناوچه‌كه‌ كرد به‌هۆی بوونی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و كار كردنیان له ‌سنووره‌كه‌ و راشیگه‌یاند:" كۆمپانیا بیانییه‌كانمان پابه‌ند كردووه‌ به‌دامه‌زراندنی هاوڵاتییانی سنووره‌كه‌، به ‌جۆرێک ئه‌وله‌ویه‌ت به ‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بدرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53225

Your Comment

You are replying to: .
captcha