تەنانەت ئەگەر تۆسقاڵێک یاسا لە وڵات مابێت هەڵبژاردنی ئیستەمبۆڵ دووبارە ناکرێتەوە

بەشی تورکیا- کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا دەڵێت: تەنانەت ئەگەر تۆسقاڵێک یاسا لە وڵات مابێتەوە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئیستەمبۆڵ هەڵناوەشێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (جەهەپە) لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە داخوازیی حزبی دەسەڵاتداری (ئاکپارتی) بۆ دووبارە کردنەوەی هەڵبژادرنەکان لە تورکیا و وتی: ئەگەر لەم وڵاتەدا تۆسقاڵێک یاسا مابێت ڕێگە نادات هەڵبژادنەکانی ئیستەمبۆڵ هەڵبوەشێتەوە. بۆیەش باس لەو گرژیییانە ناکەم کە لەئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژادندا ڕوودەدەن.

ناوبراو لەدرێژەی وتەکانیدا ئاماژەی دا بە ڕەدی سەلاحیەتی ژمارەیێک لە قەیومە هەڵبژێردراوەکان لە پارێزگا کوردنشینەکان کە سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان بوون، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی کە پێشتر لەکارەکانیان دوور خراونتەوە و وتی: ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرنەکانی تورکیا پێشێل کردنی یاسا و دیموکراسییە. ئایا ئەردۆغان لەم ناوچانەش دا باسی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکات؟ ئەگەر وابکات لە مێژوودا دەینووسن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 53223

Your Comment

You are replying to: .
captcha