به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ئێحسان یاڤووز جێگری پارتی داد و گه‌شه(AKP) که له به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌وخۆی که‌ناڵی A haberدا قسه‌ی ده‌کرد ئاماژه‌ی به تانه‌ی سه‌رووئاسایی ئه‌و حیزبه به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019 له گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ کرد و گوتی: زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌کات که ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیا تانه‌ی سه‌رووئاسایی حیزبه‌که‌مان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ لێک ده‌داته‌وه. له هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونیشدا هه‌وڵیان دا ئه‌م کارانه دووپات بکه‌نه‌وه به‌ڵام ئاماده‌کاریی پێویستیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه نه‌کردبوو. ڕه‌خساندنی به‌ستێن بۆ جێگۆڕکی 20 هه‌زار ده‌نگ له ئه‌سته‌نبۆڵ به مانای گواستنه‌وه‌ی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له حیزبێک بۆ حیزبێکی دیکه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: شوێن‌په‌نجه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ دیاره. هه‌ندێک که‌س له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن کۆده‌نگن و له‌جیاتی مه‌حکووم‌کردنی ئه‌وان ئێمه مه‌حکووم ده‌که‌ن. هه‌ر کاتێک که من ته‌ئکید ده‌که‌مه‌وه شوێن‌په‌نجه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن دیاره ته‌نانه‌ت له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش هێرش ده‌که‌نه سه‌رم. به دڵنیاییه‌وه جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌ستێوه‌ردانی له‌م کاره‌دا کردووه ته‌نانه‌ت هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی قایممان هه‌یه که ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌وان له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌لمێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن دۆسیه‌کان بکاته‌وه به‌ره‌وڕوو شتگه‌لێکی سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌بێته‌وه. ئه‌م کاره ده‌توانێت له ڕۆژێکدا ته‌واو بکرێت و ده‌توانێت له ماوه‌ی 30 ڕۆژیشدا ته‌واو نه‌کرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment