هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بۆ ئەیپرێڵی 2020 دوادەکەوێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی کۆمیسیۆنی یاسایی پەرلەمانی عێراق پێش بینی دەکات هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بۆ ئەیپرێڵی 2020 دوا بکەوێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلیم شووشکەیی نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی کۆمیسیۆنی یاسایی پەرلەمان بۆ بەغداد ئەلیەوم وتی: ئەگەری دواکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ئارادایە و ڕەنگە لەبری ئەمساڵ ساڵی داهاتووی زایینی بەڕێوەبچێت.

شووشکەیی لەمبارەوە زیاتر وتی دەبینین ژمارەیێک لە فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان دەستوەردانی سیاسی دەکەن بۆ ڕێگری کردن لە پەسەند کردنی چاکسازییە پێشنیارکراوەکان کە بە مەبەستی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن پێشکەش کراون.

ئەم نوێنەرە کوردەی پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە ململانێی نێوان ڕەوتە سیاسییەکان ئەنجام دانی چاکسازیی لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا دژوار کردۆتەوە و پێش بینی کرد کە هەڵبژاردنەکان دوابکەون و مانگی ئەیپرێڵی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53219

Your Comment

You are replying to: .
captcha