به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2019 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ڕاگه‌یێندراوێکدا کاردانه‌وه‌یێکی توندی به دیداری سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ شاندێکی YPG/ سوپای سووریای دیموکرات پیشان دا.
حامی ئاکسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا جه‌ختی کرده‌وه: "ئیدانه‌ی پێشوازی ماکرۆن له شاندی ھێزه‌کانی سووریای دیموکرات سه‌ر به YPG ده‌که‌ین. ئه‌م ھه‌وڵه ده‌ستکرده که مه‌به‌ست لێی به‌شه‌رعیکردنی درێژکراوه‌کانی ڕێکخراوی تیرۆریستییه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی ھاوپه‌یمانی ناگونجێ و ھه‌نگاوێکی زۆر ھه‌ڵه‌یه."
ئاکسۆی ڕاشیگه‌یاند: "دووباره ئه‌وه به بیر ده‌ھێنینه‌وه که نابێ ڕێگه به به‌رده‌وامیی ئه‌و ڕۆژه‌ڤه بدرێت که تیایدا یه‌کپارچه‌ییی خاک و یه‌کێتیی سیاسیی سووریای کردووه‌ته ئامانج. ھاوکات تورکیا سڵ ناکات له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا".
شایانی باسه؛ ڕۆژی هه‌ینی 19ی نیسانی 2019 ئیمانۆیل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له کۆشکی ئه‌لیزێ له‌گه‌ڵ شاندێکی هه‌سه‌ده -که زۆربه‌یان کورد بوون- کۆ بوویه‌وه و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر پشتیوانیی به‌رده‌وامیی وڵاته‌که‌ی له هێزی سووریای دیموکرات به سه‌رکردایه‌تیی کورد کرده‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment